رۆژانه رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجان روو له كوێستان و چیاكانی حه‌سه‌ن به‌گ و گۆشینه و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ده‌كه‌ن، به مه‌به‌ستی هێنانی به‌فر بۆ ناو سه‌نته‌ری بازاڕه‌كان كه به پاره‌ی باش ده‌یفرۆشنه‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای ده‌ڤه‌ری سۆران و باڵه‌كایه‌تی و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه، ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر ده‌یگرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ندێك شوێن چوار وه‌رزی ساڵ به‌فری لێ نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی به‌فر له زستانان زه‌حمه‌تی و ناخۆشی بۆ خه‌ڵكی ناوچه شاخاویه‌كان په‌یدا ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌و كاته‌ی ساڵ بووه‌ته دروست بوونی هه‌لی كار و سه‌رچاوی داهات بۆ چه‌ندان گه‌نجی ده‌ڤه‌ره‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌حمه‌د ئه‌بوبه‌كر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سۆرانه و رۆژانه له فرۆشتنی به‌فر داهاتێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت به "وشه"ی گوت، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زانان، له چیای حه‌سه‌ن به‌گ به‌فر به پیكاب ده‌گوازینه‌وه ناو بازاڕه‌كانی وه‌ك "هه‌ولێر، سۆران، رواندز، هه‌ریر و شه‌قلاوه".
بەفریی ناوچەکە هەلی کاریی بۆ زیاتر لە 50 کەس ڕەخساندووە
زیاتر گوتی، هه‌ر عه‌لاگه‌یه‌كی به‌فر له ناو بازاڕه‌كان به هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت و له هه‌ر بارێكی رۆژانه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌فردا 60 هه‌زار تا 100 هه‌زار دینارم ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش داهاتێكی باشه و له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان زیاتر له دوو ملیۆن دینارم ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، خه‌ڵك به تایبه‌ت رۆژوگران له‌و مانگه‌دا به‌هۆی 15 سه‌عات به‌رۆژبوون حه‌ز و ئاره‌زوویان بۆ هه‌موو خواردنه‌وه و خواردنێكی خۆشه، به‌فریش بۆ زۆر گیراوه و خواردنه‌وه به‌كاری دێنن، سرووشتیه و خواردنه‌وه‌كان سارد و خۆشتر ده‌كات، بۆیه رۆژانه خواست له‌سه‌ر به‌فر هه‌یه.
به‌پێی به دوواداچوونهكانی "وشه" زیاتر له 50 كه‌سی ده‌ڤه‌ری سۆران، ئێسته كاری گواستنه‌وه و فرۆشتنی به‌فر ده‌كات و رۆژانه بڕه پاره‌یه‌كی باشیان پێ ده‌بڕێت.
سۆران/ موڕشید برادۆستی