گۆڕانكاری‌ له‌ خشته‌ی‌ مووچه‌ی‌ خانه‌نشینان كرا

:: PM:08:03:20/05/2020 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تا رۆژی شەموو، مووچەی خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

پێش جەژن بەداهاتی ناوخۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستانی دابەش كرا
سەرچاوەكە رای گەیاند، سبەی پێنجشەم 21ی ئایار مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە خەرج دەكرێت و رۆژانی هەینی و شەموو 22 و 23ی ئایار مووچەی خانەنشینی شارستانی خەرج دەكرێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پیشتر روون نه‌كرابوویه‌وه‌ كه‌ له‌ چ ڕۆژێكدا مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ مه‌ده‌نی‌ و له‌ چ رۆژێكی‌ تر مووچه‌ی‌ سه‌ربازی‌ دابه‌ش ده‌كرێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك بەڵێنی دابوو پێش جەژن بەداهاتی ناوخۆ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستانی دابەش كرد.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم