لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، له ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌كۆڵێته‌وه كه یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و ئیداری ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كردووه.
ناسر هه‌ركی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، ئاشكرای ده‌كات، ده‌یانه‌وێ له هۆكار و رێكاره‌كانی ئازادكردنی ئه‌و 170 داعشه بكۆڵنه‌وه كه لای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بوونه.
یه‌كێتی پێشتر له‌گه‌ڵ هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌كه و راكان جبووری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك رێككه‌وتبوو. رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌یش، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یه‌كێتی، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و نوێنه‌رانی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یه‌ندرا.
نابی یاسا پێشێل بكرێت و ده‌بی ئه‌و جۆره كارانه له چوارچێوه‌ی یاسا و حكوومه‌تدا بكرێن
حه‌مه‌سوور دووشیوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، راى گه‌یاند كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لای ئه‌وانه‌وه بووه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی داعشه‌كانیش به ئامۆژگاریی هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بووه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باشبوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراقییه‌كان بووه، "به‌ڵام نابی یاسا پێشێل بكرێت و ده‌بی ئه‌و جۆره كارانه له چوارچێوه‌ی یاسا و حكوومه‌تدا بكرێن".
ناسر هه‌ركی به "وشه" ده‌ڵێ، "ئێمه نامانه‌وێ كه‌سی بێ‌تاوان له ناو زیندان بێت، به‌ڵام نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان به خوێنی پێشمه‌رگه سووره، ئازاد بكرێن. هه‌ر بۆیه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌مان به‌ده‌ست بگات كه ئازادكراون و له تاوانباربوون یان بێ‌تاوانیان ده‌كۆڵینه‌وه".
ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریستانه له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، كاردانه‌وه‌ی زۆری له شه‌قامی كوردیدا هه‌بووه. به‌شی زۆری خه‌ڵك دژی ئه‌و كاره‌ن، چونكه ئێسته له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و عه‌ره‌بی هاورده‌وه ده‌ستووتێندرێن و هه‌وڵی به‌ته‌عریبكردنی ناوچه كوردییه‌كان ده‌درێ.
هه‌ولێر/ كاوه جه‌م