كاره‌كانی لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه تا ئێسته نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌نجام و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش ده‌ڵێ، پرسی لامه‌ركه‌زی سلێمانی كارێكی ئاسان نییه و له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌ن گه‌وره‌تره.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار، زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ر پرسی لامه‌ركه‌زی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی سنووره‌كه به‌رده‌وامه.
ئیشه‌كه ئاسان نییه و له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گه‌وره‌تره
زیاتر گوتی، ئیشه‌كه ئاسان نییه و له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی گه‌وره‌تره، دوو ڕێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه یان داوا بكرێت یاسای ژماره سێ ئه‌كتیڤ بكرێ یان هه‌موار بكرێته‌وه، ئه‌نجوومه‌ن خۆشی نازانێت كامیان ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌نجوومه‌ن بۆ لامه‌ركه‌زت ته‌نیا به زاره‌كی كراوه و تا ئێسته به‌و شێوه‌یه كاریان له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام گوایه له داهاتوودا بڕیاره سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ى به‌لارێدابردنى هه‌ستى خه‌ڵكى بۆ بڕیاره گرنگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه به‌رانبه‌ر پاراستنى هاووڵاتییان بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌رى كردبوو، تاقمێكى ناو یه‌كێتى پرسى لامه‌ركه‌زیان ورووژاند، به‌ڵام هه‌ر زوو حكوومه‌تى هه‌رێم خه‌ونى ئه‌و تاقمه‌ى به‌تاڵ كرده‌وه و راى گه‌یاند، كه له به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت لامه‌ركه‌زى هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كى ئیدارى جێبه‌جێ ده‌كرێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی