له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌یان بڕیاری ده‌ركرد كه به بۆچوونی شاره‌زایان ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی كوردستان له پێش هه‌موو وڵاتانی دنیاوه بووه.
له‌وكاته‌ی حكوومه‌ت ڕێككاره‌كانی سه‌ركه‌وتن، تاقمێك به‌ته‌واوی كه‌وتنه دژایه‌تی و چه‌ندان سیناریۆ و كێشه‌یان دروست كرد تا خه‌ڵك پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بێت و هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بشارنه‌وه.
هه‌ندێك گرووپ و تاقم دوای سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر كۆرۆنادا، كه‌وتنه دژایه‌تی
بابه‌تی زینی وه‌رتێ، بابه‌تی لامه‌ركه‌زی سلێمانی، گه‌وره‌كردنی دادگاییكردنی سۆران عومه‌ر، ڕاگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه، پێكهێنانی گرووپێك په‌رله‌مانتاری كورد كه به كرێگیراو ناسراون له به‌غدا تا به‌رده‌وام دژایه‌تی كوردستان بكه‌ن، له‌و سیناریۆیانه بوون كه دروست كراون سه‌رجه‌میان جێی خۆیان نه‌گرت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ندێك گرووپ و تاقم دوای سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر كۆرۆنادا، كه‌وتنه دژایه‌تی ده‌یان سیناریۆ و قسه‌یان دروست كرد.
ڕوونی كرده‌وه كه رێككاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه پارێزگاری له خه‌ڵك و ئه‌گه‌ر زوو فریا نه‌كه‌وتنایه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هاوشێوه‌ی وڵاتانی تر ده‌بووین و سه‌تان كه‌س ده‌مردن.
هه‌ركی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و سیناریۆیانه‌ی به‌رانبه‌ر ڕێككاره‌كانی حكوومه‌ت دروست كران جێی خۆیان نه‌گرت، چونكه خه‌ڵك بۆی ده‌ركه‌وت كه چ خزمه‌تێك كراون.