پۆمپیۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران رادەگەیەنێت

:: PM:09:35:20/05/2020 ‌

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند كە لیستێكی نوێ بە چالاكییەكانی ئێران پێشكەیش كراوە كە دەبێتە مایەی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران، ئاماژەی كرد، واشنتن سزای بەسەر چەند بەرپرسێكی ئێران سەپاندووە لەوانە وەزیری ناوخۆ، بەهۆی رۆڵی لە سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكان لەو وڵاتە.  
وەزیری ناوخۆی ئێران رێگەی بە كوشتنی هاووڵاتییان داوە
ئەمڕۆ چوارشەم پۆمپیۆ لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی زیاتر گوتی، سزاكان 12 كەسایەتی و قەوارە دەگرێتەوە و ئاماژەی كرد، رۆژی پێنجشەم دەبێتە دوو ساڵ كە داوا لە ئێران كراوە وەك دەوڵەتێكی ئاسایی رەفتار بكات، پۆمپیۆ داوای لە تاران كرد لەسەر بنەمای ئازادی و كەرامەت مامەڵە لەگەڵ گەلەكەی بكات، ئەو عەبدورەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێرانی بە فەرماندەیەكی خراپەكار وەسف كرد، بەوەی رێگەی بە كوشتنی هاووڵاتییانی ئێرانی داوە.

لەبارەی تەنگژەی كۆرۆناوە، پۆمپیۆ گوتی، ئەزموونی چۆنیەتی مامەڵەكردنی چین لەگەڵ تەنگژەكان لە ماوەی رابردوو، وای كرد زیاتر لە سروشتی رژێمی شیوعیەت لەو وڵاتە تێبگەین، چونكە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە باشتریان زانی نموونەی ڤایرۆسەكە لەناو ببەن، لەوەی لەگەڵ لایەنی تر هاوبەشی پێ بكەن.







وشە - مه‌حموود ئیسماعیل