میدیاكانی كه‌نه‌دا بڵاویان كرده‌وه، كه ڕۆژی یه‌كشه‌م ئاگر له ماڵی په‌نابه‌رێكی كورد له ناوچه‌ی ماركهامی كه‌نه‌دا كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه منداڵێكی ئه‌و خێزانه به‌هۆی سووتانه‌وه گیانی له ده‌ست دا و دایك و دوو منداڵی تریش ته‌ندروستیان ناجێگیره و باوكهكهیش له ده‌ره‌وه بووه و به سه‌لامه‌تی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی، كه بۆ ژیانێكی ئارام و سه‌لامه‌ت ڕوویان له كه‌نه‌دا كرد، كه‌چی تووشی ئه‌م كاره‌ساته بوون.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م له گه‌ڕه‌گی شه‌قامی برك ئۆك و شه‌قامی كینید له ناوچه‌ی ماركهامی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا، ئاگر له ماڵێك كه‌وتووه‌ته‌وه، شایه‌تحاڵان له‌وباره‌وه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه گڕی ئاگر و دووكه‌ڵێكی زۆر له خانووه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وامی هه‌بووه، تا پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه.
له كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه پیاوه‌كه له ماڵ نه‌بووه و ته‌نیا ژنێك و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵ بوون، دوای ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، ژنه‌كه /ژیر حامد ته‌مه‌ن 41/ ساڵ له‌گه‌ڵ دوو له كوڕه‌كانی به ناوی ئه‌حمه‌د /14 ساڵ/ و چیا /شه‌ش ساڵ/ خۆیان ڕزگار كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر ته‌ندروستیان گه‌یشتووه و ئێسته‌یش له نه‌خۆشخانه‌ن و دۆخی ته‌ندروستیان ناجێگیره.
یه‌كێك له منداڵه‌كانی به ته‌واوی سووتاوه و گیانی له ده‌ستداوه و ژنێك و دوو منداڵی تریش له نهخۆخشانهن
ئه‌وه‌ی بووه‌ته كاره‌سات له‌م ڕووداوه نادیاری ئارانی كوڕیان بووه كه ته‌مه‌نی 12 ساڵانه، له‌وكاته‌ی ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌یتوانیوه خۆی ڕزگار بكات، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا گومان ده‌كران كه له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه و خۆی ڕزگاركرد بێ، بۆیه ده‌وروبه‌ری خانووه‌كه گه‌ڕان، له‌و بڕوایه‌دابوون به برینداری بیدۆزنه‌وه، به‌ڵام هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت و دواجاریش له نێو سووتماك و خۆڵه‌مێشی سووتاوی خانووه‌كه ته‌رمی ئارانیان دۆزییه‌وه كه به ته‌واوی سووتاوه.
پۆلیسی گه‌ڕه‌كی یۆرك له‌وباره‌وه شه‌وی ڕابردوو به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا بڵاوی كرده‌وه، كه توانیویانه جه‌سته‌ی منداڵه ونه‌كه بدۆزنه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكرێ، ده‌سبه‌جێ تیمه‌كانی پزیشكی دادوه‌ری ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی كردووه.
دیف میشێل له پۆلیسی یۆرك به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، هیچ وه‌ڵامێكمان پێ نییه، بۆ هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه تیمه‌كان له لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامن و ژن و دوو منداڵه‌كه‌ی تریش له نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێ و تا ئێسته ته‌ندروستیان جێگیر نه‌بووه و له ژێر چاودێری پزیشكاندان.
ته‌رمی ئه‌و منداڵه ونه له شه‌وی ڕابردوو سه‌عات حه‌وتی ئێواره دۆزراوه‌ته‌وه، كاتێك تیمه‌كانی لێكۆڵه‌ر و كرێكاران خه‌ریكی هه‌ڵدانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خانووه سووتاوه‌كه بوون، به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یشی له نێو خانووه‌كه دۆسیه‌كه قووڵتر بووه و ڕه‌هه‌ندی زۆرتری وه‌رگرتووه.
تا ئێسته هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه نازانرێ و گومان له‌وه ده‌كرێ ئاگركوژێنه‌وه‌یش دواكه‌وتبێت
دۆگلاس بڕاون جێگیری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆنتاریۆ له‌وباره‌وه گوتی، پاش دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه له پاشماوه‌ی خانووه سووتاوه‌كه، دووباره لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستی هه‌موو به‌ڵگه‌كان هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و تیمه‌كه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان له دۆسیه‌كه وردبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ هه‌موو دیوه‌كانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن.
بڕاون ئه‌وه‌یشی گوت، ئێسته ورده‌كاری تر ناخه‌ینه ڕوو و به‌رده‌وام ده‌بین له لێكۆڵینه‌وه و له‌وانه‌یه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت تا به ته‌واوی بگه‌ینه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كاره، بۆیه نابێ په‌له بكه‌ین و كاره‌كان به وردی و ئارامییه‌وه بكه‌ین باشتره له‌وه‌ی هه‌ڵه بكه‌ین له خستنه‌ڕووی هۆكار و چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه.
تاهر حامد باوكی منداڵه‌كان كه له كاتی ئاگره‌كه له ماڵه‌وه نه‌بووه، قسه‌ی بۆ میدیاكانی كه‌نه‌دا كردووه و ده‌ڵێ، ماڵباته‌كه‌م گه‌یانده كه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی و پارێزراوی بمێنینه‌وه، من وا بیرم ده‌كرده‌وه، كه گه‌یشتنمان به كه‌نه‌دا ڕزگاری خۆم و ماڵباتهكهمه، كه‌چی تووشی ئه‌و كاره‌ساته بووین.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه ئه‌و خێزانه كورده سێ ساڵ پێش ئێسته له ئێرانه‌وه هه‌ڵاتوون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانێكی باشتر بژین و به سه‌لامه‌تی و بێ كێشه بمێننه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و ماڵباته خه‌ڵكی گوندی چناره‌ی سه‌ر ڕێی ده‌ربه‌ندیخان – زه‌ڕایه‌نی سنووری پارێزگای سلێمانین.
دیف میشێل له پۆلیسی ناوچه‌ی یۆرك ده‌ڵێ، ئێسته ئێمه هاوشێوه‌ی خه‌ڵك و ڕۆژنامه‌نووسان، زیاتر پرسیارمان هه‌یه له وه‌ڵام، بۆیه ده‌بێ به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بگه‌ڕێین و به به‌ڵگه‌وه یه‌كلاییان بكه‌ینه‌وه، ئنجا ڕاستییه‌كان ڕابگه‌یه‌نین، به گوێره‌ی زانیاری میدیاكان بێ، خانووه‌كه به ته‌واوی سووتاوه و بووه‌ته وێرانه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری خێرا نه‌گه‌یشتنی ئاگركوژێنه‌وه به ئاگره‌كه نه‌خراوه‌ته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن منداڵه‌كه ڕزگار بكه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌یش پرسیاری ڕژدن، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئۆنتاریۆیش ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده دیف دیكه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ماركهام دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه پێوه‌ندی به خزمه‌تگوزای فریاكه‌وتن به‌هۆی ئاگره‌وه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌ویش به‌ڵێنی دا كه لێكۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه بكات.