لە ماوەی رابردوو بەتایبەتی دوای كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی داعش لە ئۆپراسیۆنێكی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا، رێكخراوی داعش هەوڵی دیاریكردنی شوێنگرەوەیەكی دا، زانیارییەكان وا بڵاو كرانەوە كە كەسێك بەناوی عەبدولناسڕ قەرداشی، كە سەركردەیەكی رێكخراوی داعشە، دیارترینە بۆ شوێنگرتنەوەی بەغدادی، ئەمشەو هەواڵگری عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەویان گرتووە.
كات و شوێنی گرتنی دیاری نەكراوە
رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە حوزەیرانی 2014 دەستی بە هێرشێكی فرەوان لە عێراق كرد و لە ماوەیەكی كەم چەندان شاری داگیر كرد و خراپەكاری و وێرانكارییەكی زۆری نایەوە، لە ئابی ئەوساڵەیش هێرشی كردە سەر شنگال و دەوروبەری، كۆمەڵكوژی بۆ كوردانی ئێزیدی دروست كرد و ژن و منداڵەكانیشی بەدیل بردن، لە كۆتایی 2017 لە عێراق سەركەوتن بەسەر رێكخراوەكە هاتە راگەیاندن.
ئەمڕۆ چوارشەم دەزگای هەواڵگریی عێراق لە
بەیاننامەیەكی كورت رای گەیاند كە عەبدولناسڕ قەرداش، سەركردەی داعش و كاندید بۆ شوێنگرتنەوەی ئەبوبەكر بەغدادیان گرتووە، بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەبارەی كات و شوێنی گرتنی باس بكات.