شه‌وى رابردوو له چه‌ند شوێنێكى سووریا، هێرش كرایه سه‌ر سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌كانى ئێران، سوپاى سووریا پشتڕاستى هێرشه‌كانى كردووه، به‌ڵام ناوى ئه‌و شوێنانه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه كه هێرشیان كراوەته‌سه‌ر.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ى حوزه‌یران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو له یه‌ك كاتدا هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سووریا، له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژراون و چوارى تریش بریندار بوون.
له یه‌ك كاتدا هێرش ده‌كرێته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سووریا
دوو له هێرشه‌كان له ناوچه‌ى دێرزوور بووه له رۆژهه‌ڵاتى سووریا، هێرشێكى تر بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى شارى سوێدا بووه له باشوورى سووریا، هێرشه‌كه‌ى تر بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌له‌مییه بووه له ناوه‌ڕاستى سووریا له نزیك شارى حه‌ما.
سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى به "رۆیته‌رز"ى گوتووه، سه‌رجه‌م هێرشه‌كان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه و جبه‌خانه‌كانى ئێران بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌له‌مییه جبه‌خانه‌یه‌كى ئێران له سووریا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر پێگه‌كانى سوپاى سووریا و میلیشیاكانى ئێران له‌م وڵاته‌دا، ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ئه‌و وڵاته‌یش نكۆڵى له‌و هێرشانه ناكات، به‌ڵكو به‌رپرسانى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه تا هێزه‌كانى ئێران له‌م وڵاته بێت، ئه‌وان سڵ له هێرشكردن ناكه‌نه‌وه.