كۆرۆنا لە ئەوروپا بەرەو ئەوە دەچێت كۆنترۆڵ بكرێ، بەڵام لە ئەمەریكا هێشتا لە تەشەنەسەندندایە و پێشبینی دەكرێ ئەوروپا بڕیار بدات دەروازەكانی بەڕووی ئەمەریكا دابخات.
ئەگەری ئەم بڕیارە لە لایەن رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز بڵاو كراوەتەوە و لەوانەشە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە دەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكات.
بەگوێرەی
شەفەقنا، یەكێك لەو راسپاردانەی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی توند هەیە بۆ ئەو كەسانەی لە وڵاتانی ترەوە سەردانی یەكێتی ئەوروپا دەكەن، ئەوەیە 47 وڵات كە ئاماری كۆرۆنا تێیاندا نزمە، رێیان پێ بدرێت سەردانی ئەوروپا بكەن، بەڵام ئەوانەی تر بۆ ماوەیەك بوەستێنرێت.
ئەگەر لە دانیشتووانی هەر وڵاتێك لە بڕی هەر 100 هەزار كەس كەمتر لە 20 كەس حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار بكرێ، ئەوا بۆیان هەیە گەشتی ئەوروپا بكەن.
لە ئەمەریكا لە چەند هەفتەی رابردوودا لە بڕی هەر 100 هەزار كەس 107 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە.
بەپێی ئەم پێوەرە لە ئەمەریكا لە چەند هەفتەی رابردوودا لە بڕی هەر 100 هەزار كەس 107 حاڵەتی نوێ تۆمار كراوە.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵ كاتێك كۆرۆنا گەیشتە ئەوروپا، ترەمپ گەشتی ئەوروپییەكان بۆ ئەمەریكای وەستاند جگە لە بەریتانیا نەبێ و ئێستەش كە ڤایرۆسەكە لە ئەوروپا كەم بووە و لە ئەمەریكا زیادی كردووە، مافی ئەوروپایە خۆی لە ڤایرۆسەكە بپارێزێت.
ئەوروپییەكان لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ترسیان هەیە و دەیانەوێ بەر لە خراپتربوونی دۆخەكە، رێوشوێنی پێویست وەربگرن.