عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فڕانس پرێس، نهێنییه‌كانى بارودۆخى دارایى و خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت ئاشكرا ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت له دوو ساڵى داهاتوودا عێراق چاكسازیى توند بكات، یان به‌ر "دیوار" بكه‌وێت.
ئاژانسى
فڕانس پرێس دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق كردووه و چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى و بیانى له‌وانه ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ده‌قى دیمانه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
عێراق ته‌نیا دوو تریلیۆن دینارى ماوه
له سه‌ره‌تاى دیمانه‌كه‌دا وه‌زیرى دارایى عێراق هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ئابوورى عێراق تووشى چه‌ند كاره‌ساتێكى ئابوورى دێت كه له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تى عێراق نه‌توانێ چاره‌سه‌ریان بكات ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى كه‌متر له مانگێك چاكسازیى له كه‌رتى ئابوورى و دارایى نه‌كات.
عه‌لى عه‌لاوى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت ته‌واوى 40 ملیۆن كه‌سى عێراق پابه‌ندى سیاسه‌تى ده‌ستكردنى دارایى "ته‌قه‌شوف" بن كه له‌وانه‌یه دوو ساڵ بخایه‌نێ.
عه‌لاوى له قسه‌كانى چه‌ندان جار دووپاتى له‌سه‌ر چاكسازى كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا بابهتهكان چاك نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا رووبه‌ڕووى چه‌ندان كۆسپ ده‌بینه‌وه كه ناتوانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین"، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئابوورى عێراق ئه‌مساڵ به رێژه‌ى 10% ده‌پووكێته‌وه.
عه‌لى عه‌لاوى له ساڵانى 2005 تا 2006 وه‌زیرى دارایى عێراق بوو، ئێسته‌یش له كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى جارێكى تر كراوه‌ته‌وه وه‌زیرى دارایى عێراق و پێشتریش بۆ ماوه‌یه‌كى كورت وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بوو به وه‌كاله‌ت، عه‌لاوى به‌راورد له نێوان بارودۆخى ئه‌وكات و ئێسته ده‌كات و ده‌ڵێ، بارودۆخى ئێسته خراپتره، چونكه حاڵه‌تى ئابوورى عێراق له به‌رده‌م قۆناغێكى چاره‌نووسسازدایه.
عه‌لاوى باسى له‌وه كردووه راسته له ساڵى 2005 نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 35 دۆلار بوو، به‌ڵام ئه‌وكات ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى كه‌متر له ملیۆنێك كه‌س بوو. كه‌چى ئه‌مڕۆ ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران چوار ملیۆن كه‌سه، ته‌نانه‌ت له هه‌ر پێنج كه‌سێك یه‌كێكیان مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت، جا خانه‌نشینى یان هه‌ر مووچه‌یه‌كى تر بێت، ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت پێویستى به پێنج ملیار دۆلاره بۆ دابینكردنى مووچه‌یان.
جیاوازییه‌كى تر به گوته‌ى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له نێوان ساڵى 2005 و ئێسته ئه‌وه‌یه، ئێسته ته‌نگژه‌ى متمانه له نێوان هاووڵاتییان و ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌ش چه‌ندان مانگێكه دروست بووه، له‌و كاتهیهوه كه له سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدى جه‌ماوه‌ر له دژى حكوومه‌ت راپه‌ڕیون.
وه‌زیرى دارایى عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران "مانگى حوه‌زیران و تهمووز" ده‌ڵێ، ده‌بێت له رێى بانكه‌كانى حكوومه‌ته‌وه ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه قه‌رز بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه رێكارێكى كورته و ده‌بێت چاره‌سه‌رى تر‌ى به دواوه بێت، ئه‌گه‌رنا كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یكه‌ربه‌ندى نرخ ده‌بێت و دواجاریش ده‌بێت هۆى هه‌ڵاوسان و دابه‌زینى به‌هاى دراوى عێراقى.
خه‌رجى ده‌وڵه‌ت یه‌كێكى تره له‌و ته‌وه‌رانه‌ى كه عه‌لى عه‌لاوى باسى كردووه، ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێ حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات رووبه‌ڕووى كێشه‌ى خه‌رجییه‌كان ببێته‌وه كه ساڵانه زیاتر ده‌بێت و ئێسته گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌تى خاڵى كردووه. عه‌لاوى پێی وایه ده‌بێت به‌ر له‌وه‌ى حكوومه‌ت رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌كه ببێته‌وه، ده‌بوو به‌شى مانگێك زیاتر خه‌رجى هه‌بووایه.
ئاشكرای ده‌كات كه ده‌بوو حكوومه‌ت ئێسته 10 تا 15 تریلیۆن دینارى هه‌بووایه، كه‌چى ئێسته ته‌نیا دوو تریلیۆن دینارى هه‌یه.
زۆر له شاره‌زایان كه یه‌كێك له‌وان عه‌لى عه‌لاوییه پێیان وایه، ده‌بێ چاكسازى بكرێت و دووباره سیستمى دارایى عێراق رێكبخرێته‌وه، سه‌رچاوه‌كانى داهات جۆراوجۆر بكرێت، ئه‌گه‌رنا ته‌نگژه‌یه‌كى سه‌خت رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه.
وه‌زیرى دارایى عێراق : چاكسازى یان ئه‌وه‌تا ناتوانین عێراق به‌ڕێوه ببه‌ین
عه‌لى عه‌لاوى ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وت به‌م شێوه‌یه‌ى ئێسته بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌رده‌وام بوو، خه‌رجییه‌كانیش وه‌ك خۆیان بوو، ئه‌وا بێگومان به‌ر دیوار ده‌كه‌وین و ناتوانین ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ین به تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا".
نزیكه‌ى 95%ى داهاتى عێراق له رێى نه‌وته‌وه دابین ده‌كرێت، به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وتیش وه‌ك لێكه‌وته‌ى په‌تاى كۆرۆنا، عێراق ناتوانێ خه‌رجى ده‌وڵه‌ت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات، ئه‌مه‌یش عێراقى تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى ئابوورى قووڵ كردووه‌ته‌وه و شاره‌زایانی ئابوورى ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتى له ساڵانى رابردوو، هۆكارێكى تره كه ته‌نگژه‌ى دابه‌زینى نرخى نه‌وتى له‌سه‌ر خه‌ڵكى عێراق قووڵتر كردووه‌ته‌وه.