پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای قەرزكردنی پەسند كرد

:: PM:03:32:24/06/2020 ‌

وەك بڕیار بوو لە دانیشتنی ئەمڕۆ پڕۆژە یاسای قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە خرایە دەنگدان و پەسند كرا، ئەوەیەیش دوای ئەوەی عێراق بەهۆی تەنگژەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە، تووشی تەنگژەیەكی سەختی دارایی بووەوە.
بەمەرج رێگە بە حكوومەت درا قەرز بكات
ئەمڕۆ چوارشەم دوای دواكەوتن بۆ ماوەی نیو سەعات، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی و ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار، دانیشتنی ژمارە شەشی یەكەم وەرز و دووەم ساڵی یاسادانانی خولی چوارەمی ساز كرد، لەناو مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە وەك زانیارییەكان باسی تووشبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق بە پەتاكە دەكەن.

وەك سەرچاویەكی پەرلەمانی ئاماژەی كرد، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای رێگەدان بە حكوومەت بۆ قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی، بە مەبەستی پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە خرایە دەنگدان و پەسند كرا، لەوكاتەی دوێنێ حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی كرد كە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ ئەو مانگە لە وادەی خۆی، وەستاوەتە سەر دانیشتنی پەرلەمان و پەسندكردنی یاسای قەرزكردن.

لە خوارەوە دەقی پڕۆیاساكەیە:  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل