ژنانی دووگیان له جه‌نگی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كه‌من له مه‌ترسی تووشبووندا، به‌هۆی دابه‌زینی به‌رگریی له‌شیان له‌كاتی دووگیانییه‌كه‌یان، بۆیه پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ده‌بێ ژنانی دووگیان له هه‌مووان زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن، له كاتی دووگیانی و دوای له‌دایكبوونه‌كه‌ش.
د. تارا عه‌لی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و له‌دایكبوون، له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژنی دووگیان بۆ "وشه" گوتی، ژنی دووگیان به‌هۆی هه‌بوونی جه‌سته‌یه‌كی تر له‌ناویدا، به هه‌موو جۆرێك به‌رگریی له‌شی داده‌به‌زێت، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی توانای قبووڵكردنی منداڵه‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌وكاته‌ی به‌رگری له‌شیش داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌ری تووشبوونی به زۆر نه‌خۆشی و به‌تایبه‌ت ڤایرۆسی گوازراوه هه‌یه.
ئافرەتی دووگیان پێویستە چۆن خۆی بپارێزێت لە کۆڕۆنا
د. تارا عه‌لی ده‌ڵێ، پێویسته دایكانی دووگیان ئاگاداری خۆیان و كۆرپه‌ڵه‌كانیان ببن و به‌ته‌واوی خۆپارێزی بكه‌ن، نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و ده‌ستكێش و ده‌مامك ببه‌ستن، "ڤیتامین دی و سی" له ژێر چاودێری پزیشك وه‌ربگرن، پێوه‌ندی سێكسییان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یان ئاساییه، به‌ڵام ده‌بێت هاوسه‌ره‌كانیشیان هۆشیاربن و خۆپارێزی بكه‌ن له‌به‌ر ژنه‌كه و كۆرپه‌ڵه‌كه‌ش، ده‌شتوانرێت بۆ خۆپارێزیی زیاتر "كۆندۆم" به‌كار بهێنرێت.
مەرجنیە ژنێکی دووگیان کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆناببێت بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلەکەی
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دایكه‌كه‌وه بۆ منداڵه‌كه، پزیشكه پسپۆڕه‌كه گوتی، كاتێك دایكێك تووشی كۆرۆنا ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ بۆ كۆرپه‌ڵه‌كه‌ی ناگوازرێته‌وه، واتا گواستنه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی عه‌موودی نییه، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه دایكه‌كه تووشبوویه‌كی قورسی كۆرۆنا بێت و ده‌رمانی كۆرۆنای بۆ به‌كار بهێنرێت.
ئافرەتی دووگیان دەتوانێت بەرێگەی سروشتی و نەشتەرگەریش منداڵی ببێت
د. تارا عه‌لی له‌وباره‌یه‌وه گوتی، دایكانی دووگیان كه تووشی كۆرۆنا بوون، ده‌توانن به‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری و سروشتیش منداڵه‌كه‌یان ببێت، به‌ڵام پێویستی به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری زۆر ورد هه‌یه تا هه‌م منداڵه‌كه پارێزراو بێت، هه‌م ئه‌و تیمه‌ش كه له پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی منداڵه‌كه به‌شدارن وه‌ك پزیشك و هاوكاره‌كانی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دان.
دایكانی شیرده‌ری تووشبووی كۆرۆنا، ده‌توانن شیر بده‌ن به منداڵه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌بێت؟
ئه‌و پزیشكه ئاماژه به‌و ده‌كات كه دایكانی تووشبووی كۆرۆنا، ده‌توانن دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان، شیری سروشتی خۆیان بده‌ن به منداڵه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ منداڵه‌كه دروست ببێت، به‌ڵام به‌جێبه‌جێكردنی كۆمه‌ڵێك مه‌رج، ده‌بێت دایكه‌كه ماسك و ده‌ستكێش ببه‌ستێت و جلوبه‌رگی ته‌عقیمكراو له‌به‌ر بكات و گۆی مه‌مكی ته‌عقیم بكات.