وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و راگرتنی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان كه هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه بده‌ن به گونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخی ئاماره‌كانی كۆرۆنا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپات ده‌كاته‌و كه پێویسته به‌پێی پێویستی ده‌وامی فه‌رمانگه حكومی و ناحكومییه‌كان بكرێ و شوێنه‌كان پێوه‌ست به ژیانی خه‌ڵك به كراوه‌یی بمێننه‌وه به توندكردنی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان.
هه‌روه‌ها بڕیار دراوه به داخستنی گشت سه‌نته‌ر و نۆرینگه ته‌ندروستییه‌كان و پابه‌ندبوونی ته‌واوی خه‌ڵك به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان و به‌ستنی ده‌مامك و ده‌سكێش. هاوكات دووپات له‌سه‌ر راگرتنی ئامرازه‌كانی گشتیی پاس و تاكسی كراوه‌ته‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كان به‌وجۆره‌یه: