په‌رله‌مانتارێكى عێراقى له‌باره‌ى هه‌وڵى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ده‌ڵێ، "دۆڕاوه‌كان بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ په‌رله‌مان، ئاماده‌ن وڵات بسووتێنن".
عه‌لى بودێرى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى
به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م خوله ئه‌نجام ده‌درێت، سووتاندنى بهیهكهوهى ته‌ڕ و وشكه. ده‌ڵێ "دۆڕاوه‌كان ئه‌وانه‌ى نه‌یانتوانى جارێكى تر به هه‌ڵبژاردن بێنه‌وه په‌رله‌مان، ئاماده‌ن وڵات بسووتێنن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینى ده‌كات، له ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و له ئه‌گه‌ری بوونى ساخته‌كردن، له‌وانه 10 كاندیدى دۆڕاو بگه‌ڕێنه‌وه ناو په‌رله‌مان".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق هه‌وڵى دا دانیشتنێك ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆژه بڕیارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى چوار بدات بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان.
به‌ڵام دواى زیاتر له سه‌عاتێك چاوه‌ڕوانیی، دواجار سه‌لیم جبوورى به هۆى ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران، بۆ كاتێكى نادیار دانیشتنه‌كه‌ى دواخست.