دوێنێ به سه‌دان كه‌س له قنێترهى باشوورى ڕۆژئاواى سووریا به‌ره‌و سنووره‌كانى ئیسرائیل ڕۆیشتن، ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌دیش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى ئیسرائیل به‌شێك له چه‌كه قوڕسهكانى له ناوچه‌كه كشاندووه‌ته‌وه.
دوێنێ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان سوپاى ئه‌سه‌د و هێزه توندڕه‌وه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریا له قنێتره و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى باشوورى ڕۆژئاوا، سه‌دان كه‌سیان له خه‌ڵكى سڤیل ناچار كرد به‌ره‌و سنووره‌كانى ئیسرائیل بچن.
وه‌ك ڕۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ كردووه، خه‌ڵكه‌كه له سنوورى هێزه‌كانى ئیسرائیل له جۆلان نزیك بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانى ئیسرائیل پێشوازییان لێ نه‌كردوون، به‌ڵكو ئه‌فسه‌رێكى ئیسرائیل به بڵندگۆ هۆشدارى پێ داون له سنووره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
له دوو ڕۆژى رابردوودا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ناوچه‌یه‌كى زۆریان له باشوورى رۆژئاوا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنانه‌شى گرتووه‌ته‌وه كه له نزیك جۆلانن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى بۆ ئیسرائیل دروست كردبوو.
به‌ڵام وه‌ك شه‌رق ئه‌وسه‌ت و میدیاكانى ئیسرائیل باسیان لێوه كردووه، شه‌وى رابردوو ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د به‌شێكى زۆر له چه‌كه قوڕسهكانى له ناوچه‌كه كێشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك دڵنیایییه‌ك بۆ ئیسرائیل.
شرۆڤهكارانى ئیسرائیلیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جووڵه سه‌ربازییانه‌ى باشوور، له چوارچێوه‌ى ئه‌و تێگه‌یشتنه‌یه كه له نێوان سه‌رۆكى ڕووسیا و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه.
له دوو ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل له ترسی هێزه‌كانی حزبوڵا و میلیشیاكانی ئێران نزیكه‌ی 30 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌و هێزانه و ڕۆژێمی ئه‌سه‌د، به‌ڵام دوای دروستبوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئیسرائیل و ڕووسیا پێشبینی ده‌كرێ، ئیسرائیل به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ڕازی ببێ و له به‌رانبه‌ردا میلیشیاكانی ئێران له سووریا ده‌ربكرێن.
له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئیسرائیل زۆرترین هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران له‌و وڵاته، له 26 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018 مه‌تاری دیمه‌شقی نێوده‌وڵه‌تی بۆردمان كرا، له 10ی شوبات/فێبرایه‌ر هێرشی كرده سه‌ر 12 پێكه‌ی ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی ئێران، كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 16ی ئیسرائیلیشی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی لێ كه‌وته‌وه.