گۆرانیبێژی لاو "شەهرام سەردار" نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "وێنەی تۆ"، به شێوه‌ی ڤیدیۆ گرافیك، كه ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌مێتى به‌و شێوازە بڵاو ده‌بێتەوە، دەخاتە بازاڕەوە..
ئەو گۆرانییە هۆنراوەی هونه‌رمه‌ندى لاو شه‌هرام، تێكستى گۆرانییه‌كه خودی شەهرامە و کاری میکس و مایسترینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە، بۆتان ئەبوبەکر کاری تۆمارکردنی بۆ کردووە و وێنەکەی لە لایەن ئاریاس جەلالییەوە، هەروەها وێنەی پۆستەر لەلایەن شوان ئازادەوە بووە، هه‌روه‌ها کۆمپانیای ڤینۆ بەرهەمى هێناوه.
ئه‌وه‌ى جێگەی سەرنجە، ئەو گۆرانییە نوێیەی شەهرام تاكو ئێسته ده‌نگدانه‌وه‌ى درووست نه‌كردووه و تا ئاماده كردنى ئه‌و هه‌واڵه كه‌متر له 50 كه‌س بینه‌رى بووه و هه‌وادارانى گرنگیان به به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ى نه‌داوه.
شەهرام خاوەنی چەندان بەرهەم و كاری هونەرییە و هەواداری تایبەتی خۆی هەیە، لەدایکبووی شاری سلێمانییە و هەر لە منداڵییەوە ئارەزووی گۆرانی و میوزیکی هەبووە و لە ساڵی 2012 هاتووەتە نێو دنیاى هونه‌رییه‌وه.