بەرپرسێكی پەیەدە: جیابوونەوە لە سووریا لە هزرماندا نییە
راوێژكاری هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە" ئاشكرای كرد، بەهیچ شێوەیەك وەك كورد بیر لە جیابوونەوە لە نیشتمانی سووریا ناكەینەوە.

سیهانۆك دیبۆ راوێژكاری هاوسەرۆكایەتی پەیەدە بە ئاژانسی "فارس نیوز"ی ڕاگەیاند، كورد و سوورییەكان دەسكەوتی گەورەیان بەدەست هێناوە لە رزگاركردنەوەی ناوچەیەكی بەرفرەوان لە دەستی تیرۆریستان و پاراستنی پێكهاتە جیاوازەكان، ئێستەش ئەرك و رۆڵی هەرە گرنگی ئێمە دووپاتكردنەوەیە لەسەر یەكێتیی خاكی سووریا و ئێمە هیچ كات لەگەڵ ئەوانەدا نین داوای جیابوونەوە دەكەن.

هەروەها گوتی، هەرچەندە لە رێككەوتنی سایكس-پیكۆت و رێگری كرد لە دروستكردنی هیچ قەوارەیەك بۆ گەلی كورد، لەكاتێكدا گەلانی تر بوونە خاوەنی قەوارە، كوردیش رۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی ئەو دەوڵەتە و بەشێوەیەكی كارا تێكۆشاون، بۆیە ئێمە بەشدارین لەو دەوڵەتە و بیر لە جیابوونەوە ناكەینەوە.

لە رووی سەربازی و دۆخی ناوچەكەیشەوە، ئەوە راوێژكارەی هاوسەرۆكایەتی پەیەدە گوتی، كورد و هێزەكانی سووریای دیموكرات دەجەنگن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و لەناوبردنی تیرۆریستانی وەك داعش و هاوشێوەكانیان، هەروەها رۆڵیش دەگێڕن لە داگیركارییەكانی توركیا بۆ نێو خاكی سووریا.

وشە/فارس نیوز عەرەبی، و:باز ئەحمەد.


AM:11:22:09/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 1118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زیاتر ...