پێوەندییەكانی توركیا و ئەمەریكا روویان لە ئاڵۆزی زیاترە

:: PM:10:47:28/07/2018 ‌

پێوەندییەكانی توركیا و ئەمەریكا لە هەڵكشان و داكشان بەردەوامن و بەرژەوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتە تا ئێستە نەیانتوانیوە شێوەی پێوەندییەكانیان یەكلا بكاتەوە، لە هەفتەكانی رابردوو ئەمەریكا لەسەر پرسی كڕینی چەكی رووسیایی لەلایەن توركیا و قەشە ئەمەریكاییەكە هەڕەشەی لە توركیا كرد، هاوكات لە سووریا هەڵوێستی جیاواز دەنوێنن تا كاتی یەكلابوونەوەی دۆخی ئەو وڵاتە، بەڵام ئاسۆكانی پێوەندی واشنتن و ئەنكەرە چین؟.

هەفتەی رابردوو هیواكانی توركیا بۆ هێوربوونەوەی پێوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا بەهۆی پێوەندیی كەسیی نێوان سەرانی هەردوو وڵات رەوایەوە، كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمرەیكا راستەوخۆ هەڕەشەی لە توركیا كرد بە سەپاندنی سزا بەسەری بەهۆی دەست بەسەركردنی قەشە ئەمەریكاییەكە.

لەگەڵ زیادبوونی هەڵوێست و هەستی نەیارانە بۆ ئەنكەرە لەلایەن كۆنگرێسی ئەمەریكا، بەهۆی چەند ناكۆكییەك لەوانە چارەنووسی ئەندرۆ برانسن، قەشە ئەمەریكاییەكە و سزاكانی سەر ئێران كە توركیا رای گەیاند نابنە بەشێك لەو سزایانە و پلانەكانی توركیا بۆ كڕینی سیستەمی دژە مووشەكی ئێس-400ی رووسیایی، بەرپرسانی توركیا وا سەیری ترەمپیان دەكرد كە ببێتە پارێزەری هەر تێكچوونێكی پێوەندییەكانی هەردوو وڵات.   

بەڵام لە پێوەندییەك كە بە دەست یەكتر تۆمەتباركردن و خراپیی لێكگەیشتن و سیاسەتەكانی رۆهەڵاتی ناوەرەڕاست كە پێ دەچێت ناتوانرێت و كۆكی تیادا دروست نابێت، دیار دەكەوێت كە پشتبەستن و هیوا بنیاتنان لەسەر ترەمپ هەڵەیەكی گەورە بێت، چونكە پێنجشەمی رابردوو خۆی  جێگرەكەی بەتوندی ئەردۆغانیان وریا كردەوە لە ئەگەری سەپاندنی سزا بە سەر توركیا.

سنان ئۆڵجن، دیپلۆماتكاری پێشوو و شرۆڤەكار لە سەنتەری كارنیجی لە ئەروپا لەو بارەوە دەڵێت، لە تویتەكەی ترمپ لەبارەی قەشە برنسن  بۆمان دەردەكەوێت كە چەندان خاڵی كەموكوڕی لەو ستراتیجیەدا هەن.

ترەمپ بە روونی باسی سزاكانی نەكرد كە هەڕەشەی سەپاندنی بۆ سەر توركیا دەكات، بەڵام پڕۆژە یاسای ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا بۆ سنوورداركردنی قەرزەكان بۆ توركیا لە دامەزراوە داراییەكانی ناودەوڵەتییەوە رۆژی پێنجشەم لەلایەن لیژنەیەكەوە رەزامەندی لەبارەوە درا، كە ئەوەیش هەنگاوێكی گرنگ و زووە بۆ پەسندكردنی یاساكە.    

ساڵانێكە متمانەی نێوان ئەمەریكا و توركیا كە ئەندامی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناتۆن، بەرەو داخورانە و بەم دوایەیش پرسی دەست بەسەرداگرتنی قەشە برانسن ئەمەریكای لە توركیا توڕە كرد كە رۆژێك لە رۆژان نزیكترین هاوپەیمانی ئەمەریكا بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵكو لە 2017 كاتێك واشنتن بڕیاری چەكداریكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەلی لە سووریا دا، خراپترین ساتی توركیا بوو. 

لەلایەكی تر توركیا رای گەیاند كە بەنیازە رێككەوتننێك بۆ كڕینی سیستەمی دژە مووشەكی رووسیایی (ئێس-400) ساز بكات، لە هەنگاوێك واشنتن رای گەیاند كە زیان بە ئاسایشی هاوپەیمانی ناتنۆ دەگەیەنێت و پلانەكانی توركیا بۆ كڕینی فڕۆكەی جەنگی (ئێف-35)ی ئەمەریكایی دەخاتە مەترسییەوە.

تەنگژەی نێوان ئەمەریكا و توركیا كاتێك بەرەو خراپی پەرەی سەند كە توركیا چەند فەرمانبەرێكی لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە ئەنكەرە گرت بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی كودەتای یۆلیۆی 2016 و توركیا رای گەیاند كە پلاندانەری كودەتا شكستخواردووەكە فەتحوڵا گوڵەن گەورە بازرگانی توركییە كە ماوەی 20 ساڵە لە ئەمەریكا نیشتەجێیە.

هوارد ئیسنستات، مامۆستا لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی سان لۆرانس دەڵێت، ئەو زنجیرە خراپ لێكگەیشتنە بووە هۆی زیانگەیاندن بە متمانە بەیەكبوونی ئەو دوو وڵاتە تا گەیشتن بە خاڵی داڕووخان. ئاماژەی كرد، ئەوەی هاوشێوەی تەڵاقدانە بە شێوەیەك و بە ئاسانی هەردوولا متمانەیان یە یەكتر نەماوە و هەست بە خراپی یەكتر دەكەن.

هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا بەهۆی دەستبەسەركردنی توركیا بۆ قەشە برنسن داوای راگرتنی فرۆشتنی فڕۆكەی (ئێف-35)ی ئەمەریكایی بۆ توركیا كرد تا كاتی ترەمپ دەیسەلمێنێت كە توركیا هەڕەشە بۆ هاوپەیمانی ناتۆ دروست ناكات و چەك لە رووسیا ناكڕێت و هاووڵاتییانی ئەمەریكایش ناگرێت.

توركیا لای خۆیەوە هەڕەشەكانی كۆنگرێسی بە كەم زانی و گوتی، لە كۆتاییدا ترەمپ بڕیار دەدات و لەو بارەوە هەفتەی رابردوو ئەردۆغان لە بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە رای گەیاند كە ئەو بابەتە بە تەواوەتی بۆ بۆ هەڵسەنگاندنی سەرۆك تڕەمپ دەگەڕێتەوە و ئێمە هیچ نیگەرانییەكمان لە كڕینی فڕۆكەی (ئێف-35) نییە.

بەرپرسێكی توركیا ئاماژەی بۆ لێكگەیشتنی زیاتری نێوان ئەمەریكا و توركیا كرد و ئەوەیشی بە باڵادەستی ترەمپ بەسەر سیاسەتەكانی ئەمەریكا بەستەوە، بە پێچەوانەی بیركردنەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریكا و شرۆڤەكاران دەڵێن كە گرنگیدان تەنیا بە ترەمپ خراپ پێوانەكردنێكی گەورە بوو لەلایەن توركیا.

ئاروون ستاین، شرۆڤەكار لە ئەنجوومەنی ئەتڵەسی لە واشنتن لەو بارەوە دەڵێت، كێشەی بیركردنەوەی حكوومەتی توركیا ئەوەیە كە تا ئێستەیش وا دەزانن ئەو پرسانە بەدەستی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە ، لەو كاتەی ئێستە كۆنگرێس ئەجینداكانی دیاری دەكات. 

سەرچاوە: ئەلعەرەب




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل