فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە.. لە هەكاری هەشت سەربازی توركیا دەكوژرێن
لە درێژەی شەڕ و پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لە ناوچەی هەكاریی باكوری كوردستان، چەند چەكدارێكی ئەو سوپایە دەكوژرێن و فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانیش ئەمڕۆ دەكەوێتە خوارەوە.

میدیاكانی توركیا ڕایان گەیاند كە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەم، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا لەسەر ئاسمانی شاری "خەراپیت"ی باكوری كوردستان دەخرێتە خوارەوە، بەڵام تا ئێستە هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە.

لە لایەكی تریشەوە، هێزە چەكدارەكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، لەو ناوچەیەی بنكەی پۆلیسی "دوراك"ی لێیە لە شارۆكەی شەمزینانی هەكاری، گەریلاكانی پەكەكە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، تەقینەوەیەكیان ئەنجام داوە و بەپێی ئامارە سەرەتایییەكان، هەشت سەرباز كوژراون و پێنجی تریش بریندار بوون. 

وشە/ ئەنادۆڵو، توركیا تودەی، كوردۆ شابان


PM:12:13:09/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 1061 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زیاتر ...