دوای رەتكردنەوەی سەرجەم داواكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، یانەی چێڵسی ئینگلیزی رازی بووە ئەستێرە بەڕازیلییەكەی ویلیان بدات بە یانەی مانچستەر یونایتد.
رۆژنامەی (توتو سپۆڕت)ی ئیتاڵی ئاشكرای كرد: یانەی چێڵسی رازیبووە لەم هاوینەدا ویلیان بدات بە یانەی مانچستەر یونایتد.
بەگوێرەی سەرچاوەكە گرێبەستەكەی ویلیان بەهای 70 ملیۆن پاوەن لەسەر یانەی مانچستەر یونایتد دەكەوێ.
ویلیان /29 ساڵ/ وەرزی رابردوو ئاستێكی نموونەیی لەگەڵ یانەی چێڵسی پێشكەش كرد و لە كۆی 55 یاری بەشداریكردنیدا 13 گۆڵی تۆمار كرد و 12 گۆڵی تریشی بۆ هاوڕێكانی دروست كرد.
ویلیان لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا كردبوو كە لە قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكەدا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی بەلجیكا كرانە دەرەوە.