تەلەگرام تایبەتمەندی پاسپۆرت دەخاتەڕوو

:: AM:11:22:29/07/2018 ‌
تۆڕی كۆمەڵایەتی تەلەگرام بۆ پاراستنی زیاتری بەكارهێنەران و بەهێزكردنی سیستەمی سەكویریتی، تایبەتمەندییەكی زیرەك و پێشكەوتووی بەناوی "پاسپۆرت" خستەڕوو.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە یارمەتی بەكارهێنەر دەدات، كە ئەكاونتەكەی بە پاسپۆرتەكەی خۆی پشتڕاست بكاتەوە و بە تەواوی تەلەگرام لە ڕاستی و دروستی زانیارییەكانی ئاگادار بكاتەوە، تا نەكەوێتە بەرە هەڵمەتە بەردەوامەكانی سڕینەوەی ئەكاونتە وەهمییەكان.

جیا لە بەكارهێنانی پاسپۆرتی كەسی، دەتوانن ڤیزا كارت و ماستەركاتیش بەكار بهێنن و بە تەواوی ئەكاونتەكەتان بەهێز بكەن، كە هیچ كات و بە هیچ جۆریك نەسڕێتەوە و هاك نەكرێت.

ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی تەلەگرام كۆتایی بە كێشەی نەپاراستنی تایبەتمەندی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دەهێنێت و بە تەواوی پارێزراوی دەكات، ئای پی مۆبایل و لاپتۆپەكانتان لەگەڵ پاسپۆرتەكە هەڵدەگرێ و جیا لەو ئاپییە تا پاسپۆرت لە شوێنێكی تر تۆمار نەكەیت، ناتوانی تەلەگرامەكەت لە ئامێرێكی تر بكەیتەوە.

ئەو تایبەتمەندییە جیا لە پاراستنی ئەكاونتەكانتان بەشێوەیەكی زۆر بەهێز و پێشكەوتوو، هاوكات مایەی ترس و نیگەرانی بەكارهێنەرانیشە، چونكە ناردنی پاسپۆرت و كارتی بانكی وا دەكات بە تەواوی بتوانن پاسپۆرت و كارتە بانكییەكەت بەكار بهێنن، ئەمەیش مەترسی لەسەر هەژمارە بانكی و پارەكانتان دروست دەكات.



وشە - باز ئه‌حمه‌د