په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پۆلیسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
دۆناڵد تڕه‌مپ له تویتێكیدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا چیتر پۆلیسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نییه و نابین به پاسه‌وانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست." چه‌مكی پۆلیس و پاسه‌وان ده‌مانباته‌وه بۆ قۆناغی دوای جه‌نگی سارد. كاتێك جه‌نگی سارد و دنیای دوو جه‌مسه‌ری و سیستمی دوو بلۆكی كۆتایی پێ دێت؛ فۆرمێكی تر له سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی له دایك ده‌بێت، سیستمێك كه به‌ها، ره‌گه‌ز، یه‌كه، پایه و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی له خۆ ده‌گرێت، جووڵه و شێوه‌ی كاركردن و كارلێكه‌كانی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت. سیستمی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تیدا به (رێكخستنی نوێی دنیای New World Order) ناسراوه و له‌لایه‌ن بۆشه‌وه له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه راگه‌یه‌نراوه، یه‌كێك له پایه‌كانی چه‌مكی پۆلیسی جیهانی و پارێزگاریكردنه له ئاسایشی دنیا! یان هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سیاسی و پانتاییه‌كی سیاسی كه رووبه‌ڕووی دۆخی نائاسایش و ململانێ ببێته‌وه. پۆلیس لێره واته ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی باڵا له‌ناو سیستمی تاكجه‌مسه‌ری دوای جه‌نگی سارده‌وه وه‌ك پاسه‌وان و گاردێك له دنیادا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ڕێی سه‌ربازه‌كانیه‌وه له هه‌موو كوچه و رووبه‌ره‌كانی دنیادا ئاماده ده‌بێت! ئاماده‌بوون به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌م پرۆسه‌یه هێز و شكۆ و ئارامی هه‌م بۆ خۆی هه‌میش بۆ به‌شێكی زۆری دنیا به‌رهه‌م دێنێت. له دوای جه‌نگی سارده‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێی ئه‌م چه‌مكه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاماده بوو، هه‌ر له كوێته‌وه تا ده‌گاته ئه‌فغانستان، هه‌ر له عێراقه‌وه تا ده‌گاته سووریا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
راستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست وه‌ك هێزێكی گه‌ردوونی ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك هێزێك خۆی پێشانی دنیا بدات كه له هه‌موو گۆشه‌یه‌كه‌وه چاودێری جووڵه و ئاسایش و رووداو و ململانێكانی دنیا ده‌كات و ئاگاداری هه‌موو كرده‌یه‌كه و بڕیار و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو رووداوه‌كان ده‌بێت! ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی وه‌ك پۆلیس و پاسه‌وان مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات شتێكی تره! دۆناڵد تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ مۆدێلی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پۆلیس و پاسه‌وانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕێنێت. تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌ناهی به دنیا بناسێنێت و دووباره رۆڵ و ئه‌ركی دابڕێژێته‌وه. كۆمپانیا لێره به‌مانای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی پاره و داهات و كرێوه رووبه‌ره جیاوازه‌كانی دنیا ده‌پارێزێت، سه‌ربازی بۆ ده‌نێرێت و چوارچێوه‌ی ته‌ناهی و ئاسایشی بۆ دابین ده‌كات! واده‌رده‌كه‌وێت چیتر هه‌م ئه‌مه‌ریكا و هه‌میش سه‌ربازه‌كانی به‌بێ پاره و كرێ له هیچ شوێنێكی دنیا ئاماده نه‌بن، جووڵه نه‌كه‌ن و هیچ كه‌سێك نه‌پارێزن! ئه‌م دیده‌ی تڕه‌مپ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك زلهێز رووبه‌ڕووی پاسیڤبوون و ناكارایی ده‌كاته‌وه! به‌ئاسانی ده‌رفه‌ت ده‌دات به ئه‌كته‌ره‌كانی تر تا وه‌ك جه‌مسه‌ر و زلهێز له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا ده‌ربكه‌ون و جووڵه بكه‌ن و ببن به خاوه‌ن جیۆپۆله‌تیكی زیاتر و باشتر به‌تایبه‌ت له سووریادا.
(٢)
تڕه‌مپ و كشانه‌وه‌ی له سووریا
بڕیاره‌كه‌ی تڕه‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، له‌و چركه‌ساته ده‌چێت كه (كیسنجه‌ر) له ١٩٧٥دا كورد ده‌فرۆشێت! كیسنجه‌ر باوكی قوتابخانه‌ی ریاڵ پۆلهتیكسه Realpolitik كیسنجه‌ر ده‌زگه‌ی خێرخوازی و ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دامه‌زراوه، هێز، ماته‌وزه، به‌رژه‌وه‌ندی له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه. تڕه‌مپ ئه‌كته‌رێكی پۆپۆلیسته، بڕیار ده‌دات و پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و به‌لۆجیكی بازاڕ دهجوووڵێت! چ رووبه‌رێك قازانجی زیاتری تێدا بێت روو له‌وێ ده‌كات.
تڕه‌مپ و ئه‌ردۆغان له‌ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن؛ ئه‌مه‌ریكا سیستمی به‌رگریی ئاسمانی پاتریۆت به توركیا ده‌فرۆشێت. ئه‌مه‌ریكا توركیا وه‌ك پۆلیس، هێزێكی جیۆپۆله‌تیكی و دیوار ده‌بینێت له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا به‌تایبه‌ت ئێران. راستییه‌كه‌ی له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا دوو فشاری هه‌بوو له به‌رانبه‌ر توركیادا، گوله‌ن وه‌ك هێزێكی ناوه‌كی بۆ پارچه پارچه‌كردنی ئه‌ردۆغان! په‌یه‌ده وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی بۆ پارچه پارچه‌كردنی توركیا! خواستی تڕه‌مپ ئێسته ئه‌وه‌یه له‌ڕێی نینۆككردنی كورده‌وه له رۆژئاوا له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك هاوڕێ، دۆست یان دووانه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ون و خۆیان به‌رهه‌م بێننه‌وه.
سووریا به‌بێ ئه‌مه‌ریكا، واته دروستكردنی مهعسكهرێكی رووسی! فراوانكردنی جیۆپۆله‌تیكی رووسیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كشانی زیاتری رووسیا به‌ره‌و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست! پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ بدات رۆڵه‌كان بگۆڕێته‌وه! كورد له سووریا وه‌ك بونیاد و خاوه‌ن پانتایی بخنكێنێت و توركیا له شوێنی جێگیر بكات! توركیا وه‌ك هێز و بونیاد له یه‌په‌گه به‌هێزتره، ئه‌ندامی ناتۆیه، له‌دوای جه‌نگی دنیای دووه‌مه‌وه به‌یه‌كه‌وه‌ن و ململانێكان به‌ڕێوه ده‌به‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا به‌تایبه‌ت رووسیا، خاوه‌ن جیۆپۆلهتیكه، خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. خنكاندنی یه‌په‌گه له سووریا، توركیا ده‌باته‌وه نێو جه‌مسه‌ری ئه‌مه‌ریكی، یان ده‌بێته‌وه به پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا!
ئه‌م پرۆسه‌یه توركیا رووبه‌ڕووی ئێران ده‌كاته‌وه! ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ئه‌كته‌رێكی نزیك له خۆی هه‌بێت له سووریادا، به‌ڵام گرنگ نییه ئه‌و ئه‌كته‌ره چ شوناسێكی هه‌بێت. دیاره رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تڕه‌مپ و ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر هێزێكه به‌خواستی توركیا له سووریادا.
سووریا له‌ڕووی هه‌نده‌سه‌ی سیاسییه‌وه به‌ره‌و دابه‌شبوونێكی تر ده‌ڕوات، رووسیا-ئه‌سه‌د و توركیا و پاشكۆكانی، ئه‌م مۆدێله بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌م نه‌رمتره و هه‌میش باشتره بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكانی له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران‌دا و توركیاش ئاسانتر له هێڵی رووسیا دوور ده‌خاته‌وه. تڕه‌مپ له‌ڕێی تویته‌ره‌كه‌یه‌وه وه‌ك ده‌ڵاڵێك به‌دوای قازانج و داهات و پاره‌ی زیاتر ده‌گه‌ڕێت. تڕه‌مپ وه‌ك كیسنجه‌ر دنیا و هێزه‌كان ده‌بینێت، ریاڵ پۆلهتیكس ته‌نیا ده‌وڵه‌ت ده‌ناسێت؛ ئه‌كته‌ره‌كانی تر ده‌خاته ده‌ره‌وه‌ی سیستم و جووڵانه سیاسییه میكانیكییهكه! تڕه‌مپ ده‌یه‌وێ یه‌په‌گه بمرێنێت و ڤێرژنی ململانێكانی نێو سووریا ئه‌پده‌یت بكاته‌وه`