سۆران حوسێن- مامۆستای موزیك
ئه‌گه‌ر تێبینییه‌كی زمان بكه‌ین، ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له قسه‌كردن و به‌كارھێنانی وشه‌كاندا تووشی ئاڵۆزی و ناته‌بایی له ڕاده‌به‌ده‌ر بووه. به جۆرێك چه‌ندان وشه‌مان ھه‌یه له‌كاتی ده‌ربڕیندا نه‌ك ھه‌ر پێوه‌ست نییه به بارودۆخه‌كه‌وه، به‌ڵكو نه‌گونجانێكی گه‌وره به‌دی ده‌كرێت له وشه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی وشه‌كه‌مان له‌جیاتی به‌كار ھێناوه. یه‌كێك له‌و وشانه وشه‌ی "ھونه‌رمه‌ند"ه. پرسیار ئه‌وه‌یه ھونه‌ر چییه، خۆی ھونه‌ر وشه‌یه‌كی كوردییه و به‌واتای كردنی كارێك دێت كه له توانای ھه‌موو كه‌سێكدا نه‌بێت. به‌ڵام پرسیاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی ھونه‌رمه‌ندن؟.
وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا، ھه‌ڵه به‌كارھێنانێكی ئێجگار زۆرمان ھه‌یه له زماندا، به نموونه هونه‌رمه‌ند، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌و وشه‌یه بۆ ھه‌موو كه‌سێك به‌كار دێ كه له بواره‌كانی سینه‌ما، موزیك، شانۆ، شێوه‌كاری.. ھتد كارێكی كردبێت یان كار بكات!.
باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر موزیكه و له موزیكیشدا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر "گۆرانیبێژ" به‌تایبه‌تی. ڕۆژانه به‌رچاومان ده‌كه‌وێت یان ده‌بیستین، به به‌ندبێژێك و گۆرانیبێژێك و موزیكژه‌نێك و مه‌قامخوێنێك...ھتد ده‌گوترێت ھونه‌رمه‌ند!. كه له بنچینه‌وه كارێكی وایان نه‌كردووه كه له توانای خه‌ڵكی ئاسایی‌دا نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی كورت بخه‌ینه سه‌ر ڕۆژئاوا، ده‌بینین وشه‌ی ئارتیست زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ پۆپیست و ڕاپه‌ر و.. ھتد. به‌ڵام لای ئێمه ھه‌ركه‌س مایكی گرته ده‌ست و جارێك له ڕاگه‌یاندن ده‌ركه‌وت، یه‌كسه‌ر نازناوی ھونه‌رمه‌ند وه‌رده‌گرێت!. ئه‌وه‌ی هۆی ئه‌و په‌تا سه‌یره‌یه كۆمه‌ڵێك ڕاگه‌یاندن و ڕاگه‌یاندكارانێكن كه نازانن دۆ تا دۆ به بێ غه‌ڵه‌ت بڵێن و له‌خۆیانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كیان ھه‌بێت له‌سه‌ر ھونه‌ر به‌گشتی و موزیك به‌تایبه‌ت، له به‌رنامه به‌ناو ھونه‌رییه‌كانیاندا نازناوی ھونه‌ر ده‌به‌خشنه‌وه. كێشه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌شۆكیش له‌ھه‌موو سه‌رده‌مێكدا ئه‌وه‌یه له ڕاده‌به‌ده‌ر منداڵن و ھه‌رچییه‌كیان بیست بێ بیركردنه‌وه كۆپی و په‌یستی ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی بیر له لایه‌نی باش و خراپی بكه‌نه‌وه. ئه‌و ڕاگه‌یاندكارانه به‌جۆرێك ھاوكێشه‌كه‌یان به‌لای ئه‌و ناھونه‌رمه‌ندانه‌دا لاسه‌نگ كردووه و ئه‌و نازناوه‌یان به‌سه‌ردا ده‌بڕن، ھونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قینه شه‌رم له خۆی ده‌كات به‌و نازناوه بانگ بكرێت. وشه‌ی ھونه‌ر به‌جۆرێك بێ‌نرخ و بێبه‌ها و كه‌مسه‌نگ بووه، به‌قسه‌ی ئه‌وان بێت له ھه‌موو ماڵێك یه‌ك یان دوو ھونه‌رمه‌ند ھه‌یه! ئه‌ی كوا ئه‌و كاره‌ی له توانستی ھه‌موو كه‌سدا نییه؟!. وای لێھاتووه ھه‌ركه‌س ده‌نگی خۆش بوو پێی ده‌ڵێن ھونه‌رمه‌ند، له‌كاتێكدا بنه‌ماڵه‌ی ماملێ زۆربه‌یان ده‌نگیان خۆش بوو، كه‌چی ته‌نیا "ماملێ"یان ڕه‌نگه بووبێت به ھونه‌رمه‌ند.
جیاوازی ئێجگار زۆر ھه‌یه له‌نێوان ھه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژ و به‌یتبێژ و ھونه‌رمه‌ند كه ئه‌وه‌یان باسێكی تره و قسه‌وباسی زۆرتر ھه‌ڵده‌گرێت. ئه‌گه‌ر باسی پێوه‌ندیی گۆرانیبێژ بكه‌ین به ھونه‌رمه‌نده‌وه، كۆمه‌ڵێك مه‌رج ھه‌ن پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی له گۆرانیبێژه‌وه سه‌ربكه‌وی بۆ پایه‌ی ھونه‌رمه‌ندی. گرنگه‌كه‌یان ده‌بێت خاوه‌نی بیر و ئه‌ندێشه و خوڵقاندنی تایبه‌تی خۆت بیت، كاره‌سات ئه‌وه‌یه گۆرانیبێژانی ئێسته له‌سه‌ر میلۆدی و موزیكی كۆپی ده‌ژین و به‌خۆیان ده‌ڵێن ھونه‌رمه‌ند!..
وه‌ك ئه‌وه وایه پێت بڵێن شێف و نه‌زانی خواردن دروست بكه‌ی. وشه‌ی (ھونه‌ر) سه‌نگی پێشووی خۆی له ده‌ست داوه، زۆر گرنگه ئێمه قورسایی و ھێز بۆ وشه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه.
ھه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ش ھه‌یه كه ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی خۆیان پێ ھونه‌رمه‌نده ده‌یكه‌ن، ده‌ڵێن ده‌بێ ئیش بۆ خه‌ڵك بكرێت، ده‌بێ خزمه‌تی خه‌ڵكی بكرێت و به‌پێی حه‌ز و ئاره‌زووی ئه‌وان ئیش بكرێت. پرسیارێكی تر ئه‌وه‌یه بتھۆڤن بۆ كێ ئیشی ده‌كرد؟
مه‌رجه كه ھونه‌رمه‌ند ده‌بێ ھونه‌ر بۆ روحی خۆی بكات نه‌ك بۆ خه‌ڵك. ئه‌وه ھونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و فه‌یله‌سووفانن په‌یامێكیان پێیه و له ھه‌وڵدان بۆ جوانكردنی ژیان و دروستكردنی ژیانێكی "یۆتۆپی" و له ڕێی ئه‌و په‌یامه كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵك به‌جێدێڵن، نه‌ك خه‌ڵك په‌یامی خۆیان پێ بنووسنه‌وه كه ھیچ نییه جگه له سووڕانه‌وه‌یه‌كی ناكۆتا له بازنه‌ی ژیاندا. ھونه‌رمه‌ند و فه‌یله‌سووف و ئه‌دیب ده‌بێت كاریان تێكشكاندنی ئه‌و بازنه‌یه بێت. نه‌ك ئه‌وانیش كۆپییه‌كی تری خه‌ڵكێك بن، ئه‌گه‌ر دووباره كۆپی خه‌ڵك بن، ئه‌ی كوا ئه‌و كاره‌ی له توانستی ھه‌موو كه‌سدا نییه؟!..
له كۆتادا ئومێد ده‌كه‌م گرینگی به نووسینی ڕه‌خنه‌یی بدرێت، چونكه له كوردستان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ڕه‌خنه‌گرتنمان ھه‌یه، ھیوادارم كه‌سانی شاره‌زا چیتر بێده‌نگ نه‌بن، لانیكه‌م به‌ھه‌موومان له ھه‌وڵدا بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته به‌رۆكی سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی گرتووه.