یوسف له‌تیف
كورد بۆ سه‌لماندنى مافى ره‌واى خۆى، به ناچارى چه‌كى به‌رگریى هه‌ڵگرتووه، زۆربه‌ى نه‌یارانى به تیرۆریست ناوى دێنن، هه‌موومان ئه‌وه‌مان به‌لاوه ناخۆشه و یه‌كڕاست كه گوێبیستى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له هه‌ر كه‌س و لایه‌ك ده‌بین، موومان وه‌ك سنگ ره‌ق ده‌بێ و گرژ و مۆن ده‌بین و پهرچهكردامان ده‌بێ و به‌تووڕه‌یی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، چونكه میله‌تێكین به هه‌موو رێچارهكانى ئاشتى هه‌وڵ ده‌ده‌ین و زۆربه‌ى جار به‌رانبه‌ره‌كه‌مان به كۆمه‌ڵكوژى وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه. واته رۆژانه كورد له هه‌ر چوار پارچه‌كه تیرۆر ده‌كرێ، بۆیه كه‌س بارته‌قاى كورد ئازارى تیرۆرى نه‌چه‌شتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌میشه نه‌هى له‌و كرداره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كورد ئه‌وه به كه‌م ده‌زانێ و گرفتى له‌گه‌ڵ خۆى هه‌یه و خۆیشى تیرۆرى نیوه‌كه‌ى تر‌ى كه ژنه ده‌كات.
رۆژانه به بیانووى شه‌ره‌فه‌وه ژن ده‌كوژێ، زۆریش به‌لایه‌وه ئاسایییه و وه‌ك ئه‌وه‌ى قومێ ئاو بخواته‌وه، ئاوها ره‌گه‌زى به‌رانبه‌ر واته ژن ده‌كوژێ. به هه‌زاران شێوه ههتكى ده‌كات و له جۆره‌ها شوێن فڕێى ده‌دا، جۆره‌ها چیرۆكى بۆ دروست ده‌كرێ، ده‌یان پڕوپاگه‌نده ده‌خه‌نه پاڵى ژنه‌كه تا خوێنى حه‌ڵاڵ بكه‌ن. هه‌رچه‌نده هیچ ئاین و یاسایه‌كی ئه‌م وڵاته رێى به‌و كاره قێزه‌ونه نه‌داوه، به‌ڵام هیچیان نه‌بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م وه‌ستاندنى ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه نامرۆیییه.
ئه‌وه كولتوورێكى بۆگه‌نه كۆن بووه و پێویسته راوهستێنرێ، هۆكارگهل و به‌رده‌وامى ئه‌و تیرۆرانه زۆرن و زۆر هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام چیتر پێویسته كه‌مته‌رخه‌مى لێ نه‌كرێ، چونكه هۆكاره‌كانی دابه‌ش ده‌كرێنه سه‌ر هه‌موو ئه‌و داودهزگایانهى مافى مرۆڤ و پاراستنى، ئه‌ركیانه. بۆیه پێویست ناكات هیچیان خۆیانى لێ ببوێرن و ددان به‌و راستییه‌دا نه‌نێن، چونكه تا ده‌ست نه‌خه‌ینه سه‌ر برینه‌كه چاره‌سه‌ری ئه‌سته‌مه، وه‌ك چۆن كه ده‌ستنیشانمان كرد كێشه‌كه له كوێدایه، ئه‌وسا ده‌توانن رێگرى لێ بكه‌ن و سزاى قورسی بۆ ببڕنه‌وه. چونكه جگه له یاسا كه‌س بۆى نییه كۆتا به ژیانى هیچ كه‌سێك بێنێت، ئه‌وه‌یشى له ده‌ره‌وه‌ى دادگه ئه‌و كاره بكات، تیرۆره و ده‌بێت به یاسای تیرۆر سزاى تیرۆریستانه وه‌ربگرێ.
یاسا هه‌یه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنى شله و جڵه‌وى شل كردووه بۆ به‌رده‌وامى ئه‌و كاره تیرۆریستییه، به‌ڵام چیتر ده‌بێ یاسا به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سدا جێبه‌جێ بكرێ، گوێ نه‌درێته هیچ كه‌س و بنه‌ماڵه و زویربوونیان، ئه‌گه‌ر نا له‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا ته‌نیا ئێمه‌ى كورد به تیرۆریستى ژنكوژ ده‌مێنینه‌وه كه به راستى زۆر شه‌رمه. گرنگه مامۆستایانى ئاینى رۆڵیان هه‌بێت و په‌روه‌رده له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه فێرى قوتابییان بكات كه جگه له یاسا، كه‌س بۆى نییه كۆتا به ژیانى هیچ كه‌سێ بهێنێت. هاوكات حزبه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و فایلانه له مه‌كته‌بى كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان گل نه‌ده‌نه‌وه و سوڵحى عه‌شایرى بۆ نه‌كه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه حزب له دنیادا پێشڕه‌وه، بۆیه وا باشه ئه‌مانه‌ی ئێمه‌یش هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا له حكوومه‌ت. ئه‌ركى هه‌موو رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیشه به حكوومه‌تی و ناحكوومییهوه فشار بخه‌نه داوده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسادانان بۆ جێبه‌جیكردنى یاسا به‌ركاره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانی ژن‌دا، ئه‌گه‌ر كه‌لێنی یاسایی هه‌یه پڕۆژه پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردن.
ئێسته یاسا سزاى دزێكى بچووك زیاتر ده‌دا وه‌ك له تیرۆریستێكى ژنكوژ، هه‌ڵبه‌ت یاساكه وا ناڵێ، به‌ڵام جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى وایه، به راستى ئه‌و هۆكارانه ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ى وردى بۆ بكرێت و نه‌یه‌نه پشتگوێخستن و به كاتی بسپێرین، گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا قۆڵههماڵینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌وێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا، پێویسته داواكارى گشتى سكاڵا به‌رز بكاته‌وه و نه‌هێڵێت ئه‌و فایلانه به بیانووى نه‌بوونى به‌ڵگه و مافه‌كانی تیادا بفه‌وتێ، به‌و پێیه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ى هه‌ن بۆ سزادانی بكوژ جێبه‌جێ بكرێن، سه‌دا نه‌وه‌تی ئه‌و دیارده‌یه كاڵ ده‌بێته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ى هیوایه‌ك دروست بكه‌ین له داهاتوودا بنبڕ ده‌بێت.
ئێسته كورد تیرۆریستى ژنه، هه‌ر كه‌س و لایه‌كیش ئه‌وه‌مان پێ بڵێت، شه‌رم نییه قبووڵی بكه‌ین، چونكه ئه‌وه راستییه و رۆژانه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌بینین و ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین، ئه‌ركى ههموویشمانه هه‌ر كه‌س و به‌توانا و پسپۆڕى و كاریگه‌ریى خۆی كار بۆ بنبڕ‌كردنى بكات، ده‌بێ هه‌موومان هاوكارى حكوومه‌ت بكه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنى یاسا به‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه‌ى ژن ده‌كوژن، حكوومه‌ت خۆیشی ده‌ست له كه‌س نه‌پارێزێت و بكوژ دڵنیا بێت له‌وه‌ی سزاكه‌ی چییه، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی دڵنیابێ له‌وه‌ی ده‌توانێ له ده‌ست یاسا هه‌ڵبێ، ئه‌مه چ دۆخ و كاره‌ساتێكه میله‌تێك به‌ده‌ستى خۆى نیوه‌كه‌ى تر‌ى خۆى ئه‌نفال ده‌كات و ده‌كوژێ.