دوو كاندیدى ئافره‌ت به هۆى دوو هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ناسرێن، یه‌كێكیان به هه‌ڵه بۆ قه‌یره كچ "بزن" به‌كارده‌هێنێ و ئه‌ویتریش فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كاته ئایتى قورئان.
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ڤیدیۆى دوو كاندیدى ئافره‌ت له عێراق بوونه‌ته ترێند. یه‌كه‌میان سه‌جا عامرییه كه ده‌ڵێ، "عێراق بزنى زۆره". مه‌به‌ستى قه‌یره كچه، له برى ئه‌وه‌ى وشه‌ى "عنوسه" به‌كار بهێنێت به واته‌ى قه‌یره‌یى دێت، "عنوزه" به‌كارده‌هێنێت كه واته بزنه‌كان.
كاندیده‌كه‌ى تر دالیا ره‌شید بوو كه ئه‌ویش كاندیده له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ى هومام حه‌موودى، ئه‌و كچه له مهراسمێكى بانگه‌شه‌دا قسه بۆ خه‌ڵك ده‌كات و ده‌ڵێ، "خوداى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ ئه‌وه‌ى سوپاسى خه‌ڵك نه‌كات، سوپاسى خودایش ناكات". راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى باسى كردووه ئایه‌تى قورئان نییه، به‌ڵكو فه‌رمووده‌یه‌كه له‌ناو شیعه‌كان باوه.