محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوا له عێراقییه‌كان ده‌كات به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردن موڵكى گه‌له و ده‌نگتان بنه‌ماى پرۆسه‌ى دیموكراتییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م
محه‌مه‌د شیاع سوودانى وتارێكى به بۆنه‌ى كۆتایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كۆمسیۆن هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له واده‌ى خۆى به‌ڕێوه بچێت.
سوودانى هانى هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌دات به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه موڵكى گه‌له و ده‌نگى ئێوه بنه‌ماى پرۆسه‌ى دیموكراتییه و ئێوه خاوه‌نى بڕیارن، بۆیه داوا له هه‌مووتان ده‌كه‌م ئازادانه و هۆشیارانه و به به‌رپرسیارییه‌وه ئه‌و مافه‌ى خۆتان به‌كاربهێنن".
بڕیاره 11ى ئه‌م مانگه "سێشه‌مى داهاتوو" پرۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه بچێت.