تۆم باراك نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری سووریا و لبنان، هۆشداریی دا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق و سووریا و گوتی، له‌وانه‌یه ئه‌و وڵاتانه وه‌ك یۆگۆسڵاڤیایان لێ بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌مه‌ریكا پێی وایه، عێراق و سووریا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن كۆمه‌ڵێك كۆماری فیدراڵی دابمه‌زرێن، كورد به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی زیاتر بگات به هه‌مانشێوه‌ی له یۆگۆسلاڤیا رووی دا.
باراك هۆشداریی دا له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا و ئاماژه‌ی دا، دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌وامی هه‌بێت، به‌ڵام دواتر دووباره ناكۆكی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی تره‌مپ له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌ی نه‌شناڵ، زۆر پێداگریی له یه‌كپارچه‌یی وڵات و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك سیستمی هاوبه‌ش ده‌كات. هاوكات ئاماژه‌ی دا كه ئه‌مه‌ریكا له عێراق پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كرد و 20 ساڵ كاتی به فیڕۆدا، بێ ئه‌وه‌ی به هیچ ده‌ره‌نجامێك بگات.
ئه‌و پێی وایه عێراق نموونه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كه كه ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی و نابێت دووباره‌ی بكاته‌وه. له عێراق كه‌شێك ره‌خسێنرا كه بووه هۆی دروستكردنی بۆشایی و وایكرد گرووپه میلیشیاكانی سه‌ربه ئێران ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكه‌نه‌وه.