راپۆرتێك: دەوڵەتی قووڵ هەلی خولێكی تری سەرۆك وەزیرانی بۆ سوودانی لەناو برد

:: PM:05:05:06/12/2025 ‌

لە چەند رۆژی رابردوو هێرشێكی سەخت كرایە سەر محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەری عێراق كە هەلی بردنەوەی بە دووەم ماوەی سەرۆكایەتیی وەزیران تا ئاستێكی زۆر لاواز كرد، شارەزایان پێیان وایە بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایەتی لە ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی، هەلی بردنەوەی سوودانی لە سفر نزیك دەبێتەوە.

كاتۆ سەعدوڵا ئەندامی پارتی كۆماری ئەمەریكی دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەكانی، هەلی بردنەوەی سوودانی بۆ دووەم خولی سەرۆك وەزیران سفرە، ئەو رەزامەندیی لەسەر هەموو داواكارییەكانی ئەمەریكا دا بەرانبەر بە نوێكردنەوەی دەسەڵاتی، بەڵام بڕیاری كۆتایی بە دەستی هێزە براوەكانی هەڵبژاردنە نەك واشنتن، ئەمەریكا راستەوخۆ دەست لە بابەتی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق وەرنادات، چونكە ئێستە پشت بە بوونی سەربازی لەسەر خاك نابەستێت، بەڵكو پشت بە هێزی تەكنۆلۆجی و كاریگەری لەسەر ناوەندی بڕیاردان لە عێراق دەبەستێت. 

لای خۆیەوە لەیس شبر سیاسەتوان دەڵێت، حزبی دەعوە توانایەكی وێرانكاریی فرەوانی بەرانبەر بە نەیارانی هەیە، بۆیەش زۆرجار بە دەوڵەتی قووڵ لە عێراق دادەنرێت، ئەو قسەوباسەی ئێستەش لەبارەی كاندیدكردنی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ خەڵاتی نۆبل و بابەتی سڕكردنی پارەی حزبوڵا و حوسییەكان هەیە، هەوڵی كردنەئامانجی سوودانی و بەستنی رێگەیە لەبەردەمی بەرەو خولێكی تری سەرۆك وەزیران. چوارچێوەی هاوئاهەنەگی توانی بە شێوەیەكی كردەنی سوودانی پەراوێز بخات و بیخاتە گۆشەیەكی شلۆقەوە، ئەوەش وای لێ دەكات بەرانبەر بژارەكانی قۆناغی داهاتوو دەستبەستراو بێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل