ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە، بەرگریی ئاسمانیی ئێران درۆنێكی ئیسرائیلی لەسەر ئاسمانی هورمزگان خستووەتە خوارەوە كە بۆ سیخوڕیكردن بەكار هاتووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئایار، ئاژانسی
میهری ئێرانی بڵاوی كردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە ئاسمانی پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی لە جۆری "ئۆبیتەر" خستووەتە خوارەوە كە بۆ سخوڕی بە كار هاتووە.
هەر ئاژانسە ئێرانییەكە روونی دەكاتەوە، ئەو جۆرە درۆنەی ئیسرائیل دەتوانێ خۆی لە رادار بشارێتەوە، بەڵام بە سیستمێكی تایبەتی بەرگریی ئێران بە ئامانج گیراوە و خراوەتە خوارەوە، كە بەرپرسانی سوپا زانیاری لەسەر ئەو سیستمە نوێیەی ئێران ئاشكرا ناكەن.