دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، كه واشنتن به‌شداری هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ناكات، ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی دووپاتی كرده‌وه، كه هێرش و بۆردمانه‌كانی سه‌ر ئێران به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی تره‌مپ ئه‌نجام دراوه.
ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریفی
ئیسرائیلی له زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی گواستوویه‌تییه‌وه، بۆردمان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام دراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه، كه له ئه‌نجامی 15 بۆردمانی جیا جیا، كارگه‌ی دروستكردنی درۆن و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاران و چه‌ندان ئامانجی تر پێكراون.
له تۆڵه‌ی بۆردمانكردنی به‌یرووت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، شه‌وی ڕابردوو ئێران گورزه مووشه‌كێكی بالیستیكی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆیش ئیسرائیل 15 جار بۆردمانی شاره‌كانی تاران و ئه‌سفه‌هان و ته‌برێز و كرمانشا و كه‌ره‌ج و چه‌ند شوێنێكی تری كرد، هاوكات ئێران ئه‌مڕۆ جارێكی تر 10 مووشه‌كی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێران وه‌ڵامی سه‌رجه‌م مووشه‌كه‌كانی داوه‌ته‌وه.