ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆكان رادەگەیەنرێت و 45% داشكاندن لە كرێی خوێندن دەكرێت

:: AM:10:12:02/11/2024 ‌
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رای گەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشكاندنی 45% لە كرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەكرێت.

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رای گەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، داشكاندنی 45% لە كرێی خوێندنی ئێواران و پارالێڵ دەكرێت، هەروەها داشكاندنی 10 تا 25% لە كرێی خوێندنی ئەهلی دەكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە بڕیارە سبەی یەكشەم، ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم رابگەیەنرێت، هاوكات ماوەی چەند رۆژێكیشە پرۆسەی تۆماركردنی ناو لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتییەكانی هەرێم دەستی پێ كردووە.



وشە - سۆران عەزیز