نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران دەكات

:: AM:09:00:05/11/2025 ‌
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر رەشاد میران دەكات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی دەوڵەت رووسیا (پوشكین).

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی تشرینی دووەم، لە پەیامێكی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بە گەرمی پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران دەكەم بۆ وەرگرتنی خەڵاتی دەوڵەت رووسیا (پوشكین) كە دوێنێ له ڕێوڕەسمێكی تایبەت و لە یادی ڕۆژی یەكێتیی نەتەوەیی ڕووسیادا لە كۆشكی كرێملین، لە‌لایەن بەڕێز ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیای فیدراڵەوە پێی بەخشرا.

دەشڵێت، كار و ڕەنجی پرۆفیسۆر د. ڕەشاد میران وەك پسپۆڕێكی كۆمەڵناسیی كوردی و زانایەكی ئێتنۆگراف، لە برەودان بە پێوەندییەكانی ڕووسیا لەگەڵ كورد بەتایبەتی لە بوارەكانی كولتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مایەی دەستخۆشی و پێزانینن. هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی بۆ دەخوازین.


وشە - رامیار جەواد