"وشە" مەرجەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست بڵاو دەكاتەوە

:: AM:09:37:02/12/2025 ‌
دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست، نووسراوی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" مەرجی ڕێنوێنییەكانی وەرگرتنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست چەند مەرجێكە هاوشێوەی فەرمانبەری فەرمی.

مەرجەكان ئەمانەن:
1- فەرمانبەری گرێبەست زەویی پێدەدرێت كە فەرمانبەر بێت لە یەكێك لە داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
2- فەرمانبەری گرێبەست فۆرمێكی داواكارییان لەلایەن یەكەی كارگێڕییەوە ئەو دەزگایە، ئەوانەی ڕێنوێنییەكانی دەگرێتەوە، بە لیست دەنێردرێت بۆ وەزارەتی شارەوانی بە هەردوو جۆری چاپ و ئەلیكترۆنی. 
3- ئەو فەرمانبەرانەی كە خێزاندارن، واتا هەردووكیان فەرمانبەری گرێبەستن ،ئەوا ئەوە فەرمانبەرە فۆرم پڕ دەكاتەوە كە خزمەتی زیاترە. 
4-هەر فەرمانبەرێك كە زەویی پێدەدرێت، دەبێت خزمەتی لە هەشت ساڵ بە فیعلی هەبێت بێ دابڕان. 
5-فەرمانبەر دەبێت بەڵێننامەیەك پڕ بكاتەوە كە بەڵێن بدات بەهیچ شێوەیەك سوودمەند نەبووە، ئەگەر نا ڕووبەڕووی یاسایی دەبێتەوە.


وشە - رامیار جەواد