بڕیار دراوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر، كارتی نەوت و غاز دروست بكرێت و ئەو كارتە بۆ ماوەی 10 ساڵ دروست دەكرێت، بریكارێكی خۆراك دەڵێت، دەبێت بەزووترین كات سەردانمان بكەن.
ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی یەكەم، عەبدوڵا مەحموود بریكاری خۆراك، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی كانزا و نەوتی هەولێر ئاگاداری كردینەوە، بۆ هەر خێزانێك بڕی پێنج هەزار و 500 دینار وەربگرین.
زیاتر گوتی، وەرگرتنی ئەو پارەیە بە مەبەستی دروستكردنی كارتی زیرەك بۆ نەوت و غاز بۆ ماوەی 10 ساڵە، ئەم كارتە كاری پێ دەكرێ جێگرەوەیە، ئەمساڵ بەزووترین كات سەردانمان بكەن.
باسی لەوەش كرد، ئەوەی نایەوێ ئاساییە و دەتوانێ بڵێ نامەوێ، بەڵام تا 10 ساڵ نەوت و غاز وەرناگیرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە بڕیارە ئەمساڵ پێدانی نەوت لە رێگەی بەنزینخانەكان بێت و هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بەنزینخانەكان بەشە نەوتيان وەربگرن.