سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ شەموو، 23ی ئایار، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە بە ئامادەبوونی ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون
بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی
عێراق و ناوچەکە کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا بە گرنگییەوە دووپاتیان لە ڕێزگرتن لە دەستوور، پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی دەستەبەرکردنی ئاسایش و
سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.