نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

:: AM:10:47:24/05/2026 ‌
سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق فەرمانی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵ كردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بێ كێشە خەرج بكات، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی گرنگ هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەم 24ـی ئایار، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەكانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ عەلی زەیدی و هەموو بەرپرسانی تری عێراق زۆر باش و ئەرێنی بوون. 

زیاتر گوتی، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق زۆر بە باشی لەبارەی ئەو پرسە قسەی كردووە و پێی گوتوون، فەرمانم بە وەزارەتی دارایی كردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەكی تێدا نەبێت و وەك هەموو ناوچەكانی تری عێراق خەرج بكرێت. 

لەبارەی هاتنی مووچە پێش جەژن دەڵێت، لەبارەی ئەو بابەتەش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی (عێراق) قسەمان كردووە و لەگەڵ وەزیری داراییش قسە دەكەینەوە ئینشائەڵا.


وشە - رامیار جەواد