ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ شێخ هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی كۆبووەوە.
هەردوولا لەسەر پێویستیی پشتیوانیكردنی حكوومەتی فیدراڵ لەپێناو باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی گشت پێكهاتەكان هاوڕا بوون.
هەروەها سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای رێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی راستەقینە .