مەسروور بارزانی لەگەڵ عەممار حەکیم لە بەغدا کۆ بووەوە

:: PM:10:08:24/05/2026 ‌
ئەمڕۆ یەکشەم 24ی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆتا کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا، هەردوولا دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.

مەسروور بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا دووپاتی لە پێویستیی پشتیوانیکردنی کابینەی نوێی حكوومەتی فیدراڵ کردەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان ببێتەوە. هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکاندا چارەسەر بکرێن.


وشە - پۆڵا مەحموود