عودەی سەمیر بەڕێوەبەری گشتیی هاوتوچۆی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای دەكات، شەقامەكانی عێراق بە رێژەی 300% لۆد "گوشاریان" لەسەرە، باس لەوەیش دەكات لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 45 هەزار سەرپێچی هاتوچۆ تۆمار كراوە.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، عودەی سەمیر و بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق،
كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا و باسیان لە كێشەكانی هاتوچۆ كرد. بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ لە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی كردەوە، بە هۆی خراپ و دواكەوتنی ئاوەدانكردنەوە، گوشارێكی زۆر لەسەر شەقامەكانە و بەشێوەیەك لە هەندێك شوێن دەگاتە 300%.
هەروەها باس لەوەیش دەكات تەنیا لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ، 45 هەزار و 384 سەرپێچی هاتوچۆ كراون.
لەبارەی ژمارەی ئۆتۆمبێلیش لە عێراق لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا باسی ئەوە كرا، لە تەواوی عێراقدا زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل تۆمار كراون.
بەهۆی خراپیی رێگەوبانەوە رۆژانە ژمارەیەكی زۆر خەڵكی عێراق دەبنە قوربانی رووداوەكانی هاتوچۆ.