دوای چاوەڕوانییەكی زۆر، مامەڵەی زیادكردنی منداڵی خوار 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراك كرایەوە لە ڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێردا هاتووە، بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر، ئێستە دەتوانن ناوی منداڵەكانتان تۆمار بكەن لە ڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنیی پسوولەی خۆراك.
ئاماژە بەوەش كراوە، هەر هاووڵاتییەكیش كێشەی هەبوو لە كاتی تۆماركردنی ناوی منداڵەكەی لە سیستمی ئەلیكترۆنی، دەتوانێ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكات بۆ ئاسانكاری و تۆماركردنی ناوی منداڵەكەی.
پێویستە بۆتۆماركردنی ناوی منداڵ یەكێك لەم ڤیزە كارتانە لەلاتان بێت بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی.
1- ڤیزە كارتی بانكی جنوبی.
2- ڤیزە كارتی Q Card.