ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و كونسوڵی فڕەنسا بڵاو كرایەوە

:: PM:05:47:09/06/2026 ‌
لە پیرمام سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە یان برێم كونسوڵی فڕەنسا لە هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا، كونسوڵی فڕەنسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك بارزانی نیشاندا و دووپاتی لە بەردەوامیی ئەو پێوەندییە گرنگ مێژووییە كردەوە لە نێوان هەرێمی كوردستان و فڕەنسا، سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆك بارزانییان كرد لەو پاڵپشتیانەی كە هەیانبووە لە بنیادنان و گرنگیدان بە پێشڤەچوون و بەردەوامیی ئەو پێوەندییەی نێوان هەردوولا.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كونسوڵی فڕەنسای كرد و ئاماژەی بەوەدا كە فڕەنسا ڕۆڵێكی بەرچاوی لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا هەبووە و ڕۆڵی فڕەنسای لە گشت قۆناغە مێژووییەكانی گەلی كوردستان بە گرنگ وەسفكرد و ڕای گەیاند كە شانازی بەو پەیوەندییانەوە دەكەین.

بارودۆخی سیاسیی و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بە گشتی و پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق و ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارەبوون.



وشە - وشه‌