ئاگەدارییەك لەبارەی پارەدانی كارەباوە

:: PM:07:37:09/06/2026 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەكی كاتی دەوەستێت بەهۆی پەرەپێدانی سیستمەكانی كارەبا.

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، خزمەتگوزاریی پارەدان لە سەكۆی ئی-پسوولەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بنكەكانی فرۆشیاریی وزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستمەكانی وەزارەتی كارەبا لە رۆژی پێنجشەم 11ـی مانگ دەوەستێت و تا رۆژی دووشەم 15ـی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، هەر پارەدانێك ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەكە لە 11ـی 6، سەعات 2:00ـی نیوەڕۆ یا دوای 15ـی 6 سەركەوتووانە تۆماردەكرێت، ئەگەر لە رێگەی سەكۆی ئی-پسوولە یان بنكەكانی فرۆشیاری وزە بێت.

ئەم وەستانە كاتییە لە خزمەتگوزاریی پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستمەكانی وەزارەتی كارەبا روودەدات. ئەمەش بۆ باشتركردنی ئەزموونی بەكارهێنەرانە لە تەواوی كوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەكان.


وشە - وشه‌