عێراق خاوەن چوارەم یەدەگی نەوتە لە دنیا

:: PM:07:05:06/12/2025 ‌

بەپێی نوێترین داتای رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، عێراق لە پلەی چوارەم لەسەر ئاستی دنیا دێت لە رووی یەدەگی نەوتی خاو.

بەپێی داتاكان ڤێنزوێلا لە پێشەنگی لیستەكە دێت بە 303.2 ملیار بەرمیل، ئەوە سەرەڕای پاشەكشەی بەرهەمی نەوتەكەی لە ساڵانی دواییدا، دوای ئەو سعوودیە لە پلەی دووەم دێت بە یەدەگی 267.6 ملیار بەرمیل و دوای ئەویش ئێران لە پلەی سێیەم بە 208.6 ملیار بەرمیل و لە پلەی چوارەم عێراق بە 145 ملیار بەرمیل نەوت دێت.

دوای ئەوانە ئیمارات لە پلەی پێنجەم بە 113 ملیار بەرمیل و دوای ئەو كوێت بە 101.5 ملیار بەرمیل لە پلەی شەشەم دێت و بەوەش كەنداوی عەرەبی گەورەترین گردبوونەوەی نەوتییە لە دنیا، ئینجا رووسیا لە پلەی حەوتەك بە 80 ملیار بەرمیل و لیبیا لە پلەی هەشت بە 48.4 ملیار بەرمیل و ئەمەریكاش لە پلەی نۆیەم بە 45 ملیار بەرمیل و دوای ئەوانیش نایجیریا لە پلەی 10 بە یەدەگی برشی 37.3 ملیار بەرمیل. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل