له ئه‌مه‌ریكا ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له بیری ئه‌وه‌دایه رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی تر بتوانێت به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكات و بۆ جاری سێیه‌م ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه یاساكان رێگریی له‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له هیچ په‌یامێكدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت گوتوویه‌تی، هێشتا بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ كۆتاهێنان به به‌ربه‌ست و مه‌رجی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی، هانا بۆ دادگا به‌رێت و به‌ربه‌سته یاساییه‌كان لابه‌رێت، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێت له‌وانه‌یه له‌م رووه‌وه تره‌مپ هه‌نگاو بنێت.
ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا
ماده‌ی 22ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا به روونی نووسیویه‌تی، ''نابێت هیچ كه‌سێك زیاتر له دوو جار ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.'' ئه‌و ماده‌یه له ساڵی 1951 دوای ئه‌وه په‌سند كرا كه فرانكلین رۆزڤێڵت سه‌رۆكی پێشتری ئه‌مه‌ریكا، نه‌ریتی دوو خول مانه‌وه له سه‌رۆكایه‌تیی شكاند كه له سه‌رده‌می جۆرج واشنتنه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرا.
رۆزڤێڵت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له قۆناغی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، له جه‌نگی دووه‌می جیهانی بۆ جاری سێیه‌م وه‌ك پاڵێوراوی دیموكرات كرایه سه‌رۆك و له ده‌ستپێكی قۆناغی چواره‌می سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی 1945، كۆچی دوایی كرد.
ڤێین ئانگێر مامۆستای زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت، ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا زۆر به روونی باسی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كردووه و به‌سه‌ر دوو خولی چوار ساڵه‌دا دابه‌شی كردووه، هه‌رچه‌نده تا ئێسته ئه‌و ماده‌یه نه‌كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه، به‌ڵام تره‌مپ هه‌ر هه‌وڵێكی یاسایی له‌م بواره‌دا بدات، ئه‌وا به شكست ده‌گات.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''پێشبینی من ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه بگاته دادگای باڵای فیدراڵی، له وه‌ڵامدا ده‌گوترێ دۆناڵد تره‌مپ تۆ بۆت نییه بۆ جاری سێیه‌م خۆی بپاڵێویت.''
ئایا هاوپه‌یمانه‌كانی تره‌مپ ده‌توانن ده‌ستوور بگۆڕن؟
ده‌كرێ، به‌ڵام له ژینگه‌ی دوو جه‌مسه‌ریی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌م شته روو بدات، چونكه بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌ر ماده‌یه‌كی نوێی ده‌ستووری، پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا یان داخوازیی دوو له‌سه‌ر سێی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنی كۆنڤانسیۆنێكی نوێ هه‌یه، جگه له‌مه پێویسته سێ له‌سه‌ر چواری ویلایه‌ته‌كان واتا 38 ویلایه‌ت په‌سندی بكه‌ن.
ئێسته كۆماریخوازه‌كان راسته زۆرینه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌یه‌كی لاوازن و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ر 219 كورسیی كۆماریخواز و 213 كورسیی دیموكرات دابه‌ش بووه، له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش كورسییه‌كان 53 به 47ن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا كۆماریخوازه‌كان كۆنترۆڵی 28 ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌ندی ئوگلز نوێنه‌ری كۆماریخواز له ویلایه‌تی تێنێسی و له لایه‌نگره سه‌رسه‌خته‌كانی تره‌مپ، پڕۆژه پێشنیارێكی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پێشكه‌ش كرد و گوتی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوله‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ دابڕانێكی تێدایه له ماده ده‌ستوورییه‌كه بێبه‌رییه و ده‌توانێت له 2029 ببێته‌وه سه‌رۆك.
ئایا تره‌مپ ده‌توانێ ببێته جێگری سه‌رۆك؟
تره‌مپ دوێنێ دووشه‌م باسی له بیرۆكه‌یه‌كی نوێ كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو وه‌ك جێگری سه‌رۆك خۆی بپاڵێوێت و دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا، سه‌رۆك واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت و خۆی ببێته‌وه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رچه‌نده خه‌ڵك ئه‌مه‌یان پێ خۆش نابێت و به فرتوفێڵی یاسایی ناو ده‌به‌ن.
به‌گشتی به‌پێی ماده‌ی 12ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، تره‌مپ له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت ببێته سه‌رۆك، كه‌وایه ناتوانێت ببێته جێگری سه‌رۆكیش، چونكه له ماده‌كه‌دا هاتووه كه‌سێك ئه‌گه‌ر مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ببێته سه‌رۆك و خۆی بۆ سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێت، كه‌وایه ئه‌و مافه‌ی نییه بۆ جێگری سه‌رۆكیش خۆی هه‌ڵبژێرێت.