عەدنان درجال بووە قوربانی ململانێی سیاسی و خەونی مۆندیالی لە دەست دا

:: PM:02:45:24/05/2026 ‌
عەدنان درجال هەموو خەونی گەیشتن بوو بە مۆندیال، لە تەمەنی وەرزشی خۆیدا زۆر كۆششی كرد، جارێك لەبەر پێكان و جارێكیش وەك خۆی دەڵێت، بەهۆی محەمەد حەلبووسییەوە پێی نەگەیشت.

عەدنان درجال دوای ماوەیەكی زۆر خزمەتكردنی لە بواری تۆپی پێ و لە هەشتاكانیش وەك یارێزانێكی دیار بووبووە ناوێكی كاریگەر، بەڵام ئەمجارە بەهۆی دەستێوەردانی حزبەكانەوە كۆتایی بەژیانی وەرزشیی هات.

ڕۆژی شەموو 23-5-2026 هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی نوێی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام درا، درجال و یونس مەحموود ڕكابەر بوون بۆ وەرگرتنی پۆستەكە، بەڵام بەزۆرینەی دەنگ یونس مەحموود بووە سەرۆكی نوێی یەكێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەوەش عەدنانی تووڕە كرد و گوتی، بەهۆی محەمەد حەلبووسییەوە بووە.

حەلبووسی كە دەمێكە دەیەوێت كەسێكی نزیكی خۆی لە شوێنی درجال دابنێت، دواتر ململانێی ناو ماڵی شیعیی قۆستەوە و توانی یونس مەحموود دابنێت و بەزۆرینەی دەنگ بووە سەرۆكی تۆپی پێی عێراق.

عەدنان درجال لە مێژووی كاروانی وەرزشیی خۆیدا دووجار چانسی بەشداریكردنی لە مۆندیال بۆ هەڵكەوتووە، بەڵام هەر پێی نەگەیشت.

لە مۆندیالی لە ساڵی 1986، عەدنان درجال  لە كاتی ڕاهێنان و كۆتا یارییە دۆستانەكانی هەڵبژاردەكەیدا تووشی پێكانێكی سەخت بوو، ئەوەش دەرفەتی مۆندیالی لە كیس دا.

لە ئێستەشدا كە عێراق گەیشتووەتە مۆندیال، بەڵام دەجال لە هەڵبژاردنێكدا پۆستەكەی لێسەنرایەوە خەونی بەشداری كردنی مۆندیالی بۆ هەمیشە كۆتای هات.



وشە - سۆران عەزیز