ڕاپۆرتێكی ئەمەریكی وردەكاریی نوێ لەبارەی ئابڕووچوونێك لە ناو دەزگەی هەواڵگریی ناوەندی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" بڵاو دەكاتەوە كە ئەمە ئەمەریكای تووشی شۆك كردووە. دوای ئەوەی لە ماڵی ئەفسەرێكی هەواڵگریی ئەمەریكا بە ملیۆنان دۆلار دۆزرایەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی
ئەمەریكی لە ڕاپۆرتەكەدا نووسیویەتی، ئەفسەرێكی پێشووی دەزگەی هەواڵگریی ئەمەریكا "سی ئای ئەی" بە بڕی 40 ملیۆن دۆلار زێڕ لە حەشارگەیەكی ماڵەكەی لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریكا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لە پرۆگرامێكی نهێنیی هەواڵگریی ئەمەریكا كاری كردووە و خەرجی بەشێكی تێچووی ئەو پرۆگرامەی بۆ خۆی گل داوەتەوە و خستوویەتییە گەنجینەی تایبەت بەخۆیەوە، لە كاتێكدا ئەمە پارەی گشتییە و بۆ خزمەتی ئەمەریكا تەرخان كراوە.
دەیڤد راش ناوی ئەو ئەفسەرەی پێشووی هەواڵگریی ئەمەریكایە كە ماوەی 17 ساڵ لە پرۆگرامی دەستگەیشتن بە سامانی تایبەت كاری كردووە، كە ئەمە پرۆگرامێكی زۆر هەستیاری هەواڵگری ئەمەریكایە بۆ لێكۆلینەوە لە سەرچاوە داراییەكان، بەڵام ئەو ئەمەی بۆ خۆی قۆستووەتەوە و بڕە پارەیەكی زۆری بۆ گەنجینەی تایبەت بەخۆی گواستووەتەوە.
بەگوێرەی بەڵگەنامەكانی دادگا، ئەو ئەفسەرە لە ڕێی ئەو پرۆگرامەی هەواڵگرییەوە سەتان قاڵبە زێڕی بە بڕی دەیان ملیۆن دۆلار لە ماوەی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری ساڵی ڕابردوو تا ئادار/مارسی ئەمساڵ دەست كەوتووە، دوای ئەوەی بەردەوام داوای پارەی زۆرتری كردووە، بەوەی تێچووی ئەنجامدانی ئەو پرۆگرامەی كە تێیدا كار دەكات زۆر زیاتر بووە.
بەگوێرەی قسەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لە لێكۆڵینەوەكان كە قسەیان بۆ ڕۆژنامەكە كردووە، ئامانج لەو پرۆگرامەی دەیڤد راش سەرپەرشتی كردووە، بەردەوامی چاودێریكردنی ئۆپراسیۆنەكانی حكوومەت بووە، كە بە دیاریكراوی چاودێری لەسەر ئەدا و جێبەجێكردنی ئەركی دامەزراوەكانی ئەمەریكا لە كاتی روودانی هێرش و كارەساتی سروشتی دەكات.
ئەو دوو سەرچاوەیە دەڵێن، راش چەند هاوكارێكی خۆی خستووەتە ناو ئەو پرۆگرامەی سەرپەرشتی دەكات، بەڵام وای لێكردوون كە بە هیچ شێوەیەك زانیاری لەبارەی پرۆگرامە ساختەكەی لای هیچ كەسێك نەدركێنن، دواتر یەكێكیانی هەڵخەڵەتاندووە كە سەتان قاڵبە زێڕ بۆ پرۆگرامەكەی بنێرن، لە ڕێی گرێبەستێكی حكوومی ساختە.
ڕۆژی 18ی ئایار/مایۆی ڕابردوو پۆلیسی لێكۆلینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا "ئێف بی ئای" هەڵیكوتایە سەر ماڵی دەیڤد راش لە ئۆبەرن، حەشارگەیەك لە ماڵەكەی دۆزرایەوە كە 303 قاڵبە زێڕی تێدا بووە و كێشی هەریەكێكیان كیلۆیەك بووە، دوو ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی و 35 سەعاتی دەگمەن و ناوازەی لێ دۆزراوەتەوە كە زۆرینەیان لە ماركەی رۆلێكسن.
بەڵگەكانی ئێف بی ئای و دادگا دووپات لەوە دەكەنەوە، دەیڤد راش تۆڕێكی ئاڵۆزی هەڵخەڵەتاندنی دروست كردووە، بە پشتبەستن بە ئەزموونی سەربازی و هەواڵگری و فێركارییەكەی، كە ئەم تۆڕەی بەكار هێناوە بۆ گەیشتنە پۆست و مووچەكی بەرز و بەرەو پێشبردنی ڕێڕەوی پیشەیی خۆی لە ناو دامەزراوەكانی ئەمەریكا.
هاوكات ئەو ئەفسەرە بڕوانامەیەكی لە زانكۆی لیكمسۆن لە ساوس كارۆلینا و پەیمانگەی رینسیلار بۆ زانستی جێبەجێكار لە باكوری ویلایەتی نیویۆرك، بڕوانامەی هەڵسەنگاندنی قوتابخانەی فڕۆكەوانانی ئەزموونكراوی سەربە هێزی دەریایی ئەمەریكای هەیە.
بڵاوبوونهوهی ئهم ئابرووچوونه ئهمهریكییهكان و ڕهخنهگرانی حكوومهتی ئهمهریكا به تهواوی تووڕه و نیگهران كردووه، كه چۆن پارهی گشتی وڵات بێ وردبیینی كردن دهدرێته پرۆگرامێكی ساخته و نهێنی كه ئامانجهكهی خزمهتی ئهمهریكا نییه، بگره بۆ گیرفانی ئهفسهرێكه و لهسهر حسابی پارهی گشتی وڵات بووهته ملیۆنێرێك و پاره دهخاته گیرفانییهوه.