كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو دەكاتەوە

:: PM:01:26:24/05/2026 ‌
هونەرمەند كیژان ئیبرایم خەیات لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، ئاماژە بە نوێترین كاری هونەری خۆی دەكات كە بریارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بڵاوی بكاتەوە.

ئەو هونەرمەندە وردەكاریی لەبارەی گۆرانییەكەوە بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوی كردووەتەوە، وا دەردەكەوێت بەرهەمەكەی گۆرانییەكی شاد بێت و تێیدا چەند كوڕ و كچێك هەڵدەپەڕن.

كیژان لە ساڵی ١٩٨٥ لە دایك بووە، ساڵانێكی زۆرە كاری هونەریی دەكات و بەشداریی لە چەندان ئۆركێسترای جیهانیدا كردووە، سەربە خێزانێكی هونەرییە و بەشێكی زۆری ئەندامانی خێزانەكەی ئەكتەر و گۆرانیبێژن.



وشە - سۆران عەزیز