ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا و بریژیتی هاوسه‌ری، ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی زانستی پێشكه‌شی دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و بیسه‌لمێنن كه ره‌گه‌زی خانمی یه‌كه‌می فڕه‌نسا مێیه.
كانداس ئوڤێنز شرۆڤه‌كاری پێشووی رۆژنامه‌ی ده‌یلی وایری ئه‌مه‌ریكی كه ملیۆنان فاڵۆوه‌رزی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، چه‌ندان جار قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ره‌گه‌زی خانمی یه‌كه‌می فڕه‌نسا پیاوه نه‌ك ژن، له‌وباره‌یه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه.
تۆم كالر پارێزه‌ری خێزانی ماكرۆن به ''بی بی سی'' گوتووه، خانمی یه‌كه‌می فڕه‌نسا به‌هۆی ئه‌و قسانه‌ی شرۆڤه‌كاره‌كه هه‌ست به بێزاری ده‌كات، بۆیه سكاڵای تۆمار كردووه.
له فڕه‌نساش دوو كه‌سایه‌تی سۆشیال میدیا په‌ره‌یان به‌و بانگه‌وازه‌ی شرۆڤه‌كاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه دا و هه‌رایه‌كی زۆریان له كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كاندا هێنایه كایه‌وه.
ماكرۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ساڵی 2024 له سكاڵایه‌ك دژی ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ی فڕه‌نسا بردیانه‌وه، به‌ڵام سكاڵاكه له ساڵی 2025 له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه ره‌ت كرایه‌وه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئازادیی راده‌ربڕین گه‌ڕانده‌وه.
له مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا خێزانی ماكرۆن، له ئه‌مه‌ریكا سكاڵایان دژی خانمه شرۆڤه‌كاره‌كه تۆمار كرد، به‌ڵام به‌پێی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته سكاڵاكه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنرێت ئه‌و كه‌سه راستییه‌كانی شێواندووه.
له به‌رانبه‌ردا پارێزه‌ره‌كانی شرۆڤه‌كاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوایان له دادگا كردووه، سكاڵاكه قبووڵ نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه بۆ چالاكییه‌كانی خانمه شرۆڤه‌كاره‌كه له ئه‌مه‌ریكا نه‌یه‌ته كایه‌وه.