لەوكاتەی هەڵوەرینی قژ یەكێكە لە كێشەكانی پیاوان و نیگەرانیان دەكات و بە چەند رێگەیەك كار بۆ هاتنەوەی موو و چارەسەركردنی كەچەڵی دەكەن، لەوانە وە رگرتنی دەرمان بۆ راگرتنی هەڵوەڕین و هاتنەوەی مووەكانی ژیان، بەڵام وەچەخستنەوە كێشەیەكی ترە و هەندێك جۆر لەو دەرمانانە كاریگەری دەخەنە سەر توانای وەچەخستنەوە.
دەرمانی "فیناستراید"، یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی دەرمانی
كەچەڵی لە پیاوان بەكار دەهێنرێت، ئەو دەرمانە رێگری لە گۆڕانی تستۆستیرۆن بۆ دوانە هیدرۆتستۆستیرۆن دەكات، توێژینەوەكان دەریان خست كە رەنگە ئەو دەرمانە بە شێوەیەكی كاتی قەبارەی تۆواوگ و چڕیەكەی و جووڵانەوەی سپێرم كەم بكاتەوە، لەوكاتەی ئاستی تستۆستیرۆن وەك خۆی جێگیرە.
ئەوە لەوكاتەی دەرمانی "مینۆكسیدیل"، بژارەیەكی سەلامەتترە و دەبێتە هۆی گەیشتنی خوێنی زیاتر بۆ پێستی سەر بێ ئەوەی كار لە هۆرمۆنەكان بكات، جیا لەوە شامپۆ و رۆنی پزیشكی كە بۆ ئەو مەبەستە بەكار دەهێنرێت شوێنگرەوەی باشتر و گونجاوترن بۆ ئەوانەی گرنگی بە وەچەخستنەوە دەدەن.
جیا لەوانەی باس كران، چارەسەری تر هەیە كە سەلامەتترە و كار لە هۆرمۆنەكان ناكات، وەك چارەسەری پلازمای دەوڵمەند بە خەپڵەكانی خوێن كە هانی گەشەكردنەوەی چیكڵدانۆچكەی موو دەدات، هەروەها چارەسەری بە تیشكی لاوازكراوی لێزەر كە ئەویش سووڕی خوێن چالاك دەكات بێ ئەوەی كار لە هۆرمۆنەكان بكات، هەروەها رواندنەوەی قژ.